ghjg
ڕێزلێنان له‌ مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان

به‌ ئاماده‌بوونى پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و پ.ى.د. عاتف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ و ئه‌نجومه‌نى كۆلیژ, سوپاس و پێزانینى سه‌رۆكى زانكۆ ڕاگرى كۆلیژ به‌خشرایه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ساڵى ڕابردوو پله‌ى نایاب و زۆرباشیان له‌ پڕۆسه‌ى دڵنیایی جۆرى به‌ده‌ستهێنابوو.

ghgh
سیمینارى پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى

لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ مامۆستاى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور (سامان مامڵێسى) به‌ ناوونیشانى (پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى) ساز كرد, پێشكه‌شكارى سیمینار باسى له‌ چۆنیه‌تیی ناسینى خود كرد و پاشان تیشكى خسته‌ سه‌ر 10 خاڵى گرنگ, كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا پێویسته‌ په‌یڕه‌و بكرێن.

دگدگدگ
كونسوڵى گشتیی هیندستان له‌ كۆلیژى زمان بوو

پ.ى.د عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ به‌ ئاماده‌بوونى م. ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌دعه‌لى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلیژ و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابییان پێشوازى له‌ (چاندراماولى كێرن) كۆنسوڵى گشتیی وڵاتى هیندستان له‌ كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌و میانه‌یه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و هیندستان و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌كان كرا. ناوبراو ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى […]

ۆععععع
سیمینارێك له‌بارێك له‌باره‌ى (كانى)ى شاعیره‌وه‌

لیژنه‌ى ڕۆشنبیریی كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ (م. ژوان ئه‌حمه‌د كانى) له‌باره‌ى كانیی شاعیره‌وه‌ سازكرد. له‌ سیمیناره‌كه‌ جگه‌ له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شاعیر, چه‌ندان پارچه‌ شیعرى شاعیر ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقادا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. شایانى باسه‌ ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستا و قوتابییان ئاماده‌ى سیمیناره‌كه‌ بوون

DSC_0624
بەشداريكردنی مامۆستایانی بەشی فەرەنسی لە خوولی راهيێنان لە زانكۆی موستەنسەريە لە بغداد

خوولي راهيَنان بۆ مامۆستاياني بە شي زماني فرەنسي لە زانكؤي موستەنسەريە لە ريَكەوتي 2تا 5 كانووني يەكەم 2018 بەڕێوە چوو. ئەم خوولە ئامادەكراوە لە لايەن هەر يەك لە ئەژ انسي زانكؤەكاني فرانكۆفۆني و بالَوێزخانەی فرەنسا لە بەغدا وزانكۆی موستەنسەريە بۆ هەر پێنج بەشەكاني زماني فرەنسي لە عيراق . ئەم خوولە سازكرا لە چوارچێوەی چالاكيەكانی  ئەژانسي […]