FB_IMG_1648656013292
بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان، پێشوازی لەبەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٣/٣٠ بەڕێز پ.ی.د. عاطف عەبدوڵڵا فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ، بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د. لەنجە عەبدولڕەزاق سەرۆكی بەشی زمانی ئەڵمانی و مامۆستایانی بەشی ناوبراو پێشوازی لە بەڕێز بنیامین شمایلینگ بەرپرسی ڕێكخراوی دادی ئەڵمانی لەعیڕاق و ئوردن كرد.سەرەتا بەڕێزیان بەخێر هاتنی بەڕێز شمالینگ كردو سوپاسی ئەو هاوكارییە بەردەوامانەی ڕێكخراوی ناوبراو كرد لەسەرەتای كردنەوەیدا تاوەكو […]

FB_IMG_1646933056211
بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٣/١٠ بەبۆنەی ڕۆژی جلك و بەرگی كوردی بەڕێز لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان ؛ بەئامادەبوونی بەڕێزان م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆكی بەشەكانی كۆلێژی زمان ، پێشنگایەكی وێنەكێشانیان لەگۆڕەپانی كۆلێژدا كردەوە كە وێنەکان لەلایەن قوتابیانی كۆلێژ كێشرابوون، هەروەها سوپاس و پێزانینی بەڕێز […]

FB_IMG_1658748283357
قوتابیانی کۆلێژی زمان لەکۆنفڕانسی دووەمی بەخشینی گرانت سەرکەوتوبوون

ئەوڕۆ بەژداریمان کرد لە دووهەمین کۆنفرانسی بەخشینی گرانت بۆ باشترین پرۆژەی دەرچوون و ئایدیا. کۆنفرانسەکە لەلایەن دلنیایی جۆری زانكۆی سەلاحەدین ئەنجام درا. خۆشبەختانە 4 قوتابی لە بەشەکانی ئینگلیزی بە سەرپەرشتی مامۆستا خەلیل ، عربی بەسەرپەرشتی دكتۆر هەڵگورد فارسی بەسەرپەرشتی مامۆستا فازل و بەشی توركی بەسەرپەرشتی دكتۆر کاروان خەلات و رێزلێنانی باشترین پرۆژەی دەرچوون و 2 […]

FB_IMG_1646748517080
له ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژى زمان (پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی) پیرۆزبایی لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ئافرەت كردو سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە مامۆستایانی ئافرەت كرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/۳/۸ به‌ بۆنه‌ی (8) ئازار ، ‌ ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادی) بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر م. تەڵعەت تاهیر و بەڕێز بەرپرسی خۆیەتی مەریوان محمد زیاد سەردانی هۆڵەكانی خوێندن و سەرۆكایەتی بەشەكانی كرد ٫ پیرۆزبایی لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ئافرەت كردو سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە […]

viber_image_2022-03-07_21-16-15-270
بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان خولی (شەتڕەنج) ی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە

ڕۆژی یەک شەممەی ڕێککەوتی ۲۰۲۲/۳/٦ بەڕێز پ.ی.د. عاطف عبداللە فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان، بەبۆنەی یادەكانی ئازار ونەورۆز خولی (شەتڕەنج) ی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوەكە لەلایەن یەكەی وەزشی كۆلێژ ڕێكخرابوو.

viber_image_2022-03-07_20-58-51-312
ڕاگری كۆلێژی زمان خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٣/٧ بەڕێزپ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان خولی فێربوونی زمانی چینی بۆ قوتابیانی كۆلێژی زمان كردەوە،كە لەلایەن سەرۆكایەتی بەشی زمان چینییەوە ڕێكخراوە.جێی ئاماژەیە خولەكە بەخۆڕاییە و ماوەی دوومانگ دەخایەنێت و وانەكان لەلایەن مامۆستایانی بەڕەگەز چینی دەگوترێتەوە. دەستخۆشی لەمامۆستایانی بەڕێز و بەڕێزان د. بارزان سەرۆكی بەشی ناوبراو و م.ی. شاهۆ بڕیاردەری بەش دەكەین […]

R
دەرفەتی خوێندن لە چین

خوازیارانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ئیستا دەتوانن داخوازی پێشکەش بکەن بۆ دەرفەتی خوێندن لە چین. خوازیاران پێویستە پشگیری کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین یاخود ئەو کۆلێژەی کە پەیوەستە بە پسپۆڕیەوەکەیەوە بەدەست بێنن. بۆ زانیاری زیاتر، ئەم لینکانەی خوارەوە بکەنەوە. زانیاری سەبارەت بە دەرفەتەکە بەشەکان و پسپۆڕیەکان فۆڕمی هەڵسەنگاندنی پزیشکی کەیەکێکە لە پیداویستەکان