دگدگدگ
كونسوڵى گشتیی هیندستان له‌ كۆلیژى زمان بوو

پ.ى.د عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ به‌ ئاماده‌بوونى م. ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌دعه‌لى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلیژ و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابییان پێشوازى له‌ (چاندراماولى كێرن) كۆنسوڵى گشتیی وڵاتى هیندستان له‌ كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌و میانه‌یه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و هیندستان و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌كان كرا. ناوبراو ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى […]

ۆععععع
سیمینارێك له‌بارێك له‌باره‌ى (كانى)ى شاعیره‌وه‌

لیژنه‌ى ڕۆشنبیریی كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ (م. ژوان ئه‌حمه‌د كانى) له‌باره‌ى كانیی شاعیره‌وه‌ سازكرد. له‌ سیمیناره‌كه‌ جگه‌ له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شاعیر, چه‌ندان پارچه‌ شیعرى شاعیر ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقادا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. شایانى باسه‌ ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستا و قوتابییان ئاماده‌ى سیمیناره‌كه‌ بوون

57511421_431080541054460_4916684247550394368_o
پاک کردنەوەی کۆلێژ بەسەرپەرشتی ڕاگر

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۱۹/٤/۱٦ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، بە ئامادەبوونی بەڕێز چاندەر ماولی كێرن كونسڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە كوردستان و بەڕێزان پ.ی.د. عاطف فرهادى ڕاگری کۆلێژی زمان و م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی زمان هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی كۆلێژی زمان بەهاوكاری گروپی چەپەر ئەنجامدرا