viber_image_2019-11-04_06-45-14
پێشانگای كتێب

ئەمڕۆ بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان بە ئامادەبونی بەڕێز پ.د.چەتۆ حمدامین ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی مەخموور پێشانگای كتێبی كتێبخانەی ناوەندی كەلتوریيان لەكۆلێژ كردەوە كە بەهاوكاری یەكێتی قوتابیانی كوردستان و سەرپەرشتی ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان ئەم پێشانگایە ڕێكخراوە تاوەكو قوتابیانمان سوود لەم كتێبانە وەربگرن كە داشكانێكی زۆریان بۆ كراوە.    

75247435_2450603081644352_558514716788391936_o
سێیەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زمان و ئەدەبی

سێیەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی زمان و ئەدەبی کوردی بەهاوبەشی لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی زەهرای کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەناوی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی – پەیوەندی و کاریگەرییەکان لە ڕۆژانی ۲۰-۲۲ /۲۰۱۹/۱۰ لەسەنەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین لەشاری هەولێر بە بەشداری ڕێزدار هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتار و پەرپرسانی […]

70191860_2358306970873964_1911410203639676928_o
کۆمەلێک قوتابی باڵای ئەڵمانی سەردانی کۆلێژی زمانیان کرد

ئەمڕۆ لە كۆلێژی زمان بە ئامادەبوونی بەڕێزان پ.د. جەوهەر فەتاح یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری كارگێڕی و پ. د. مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشوازیمان لە كۆمەڵێك قوتابی خوێندنی باڵای وڵاتی ئەڵمانیا كرد كە بە میوانداری سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیانی كوردستان هاتونەتە كوردستان     

viber_image_2019-06-20_02-43-46
خوولی وەرزشی

ئەمڕۆ سێشەممە دوای كۆتایی هاتنی یاری كۆتایی خولی بەهارەی تۆپی پێی نێوان قوتابیانی بەشەكانی كۆلێژی زمان ، بەشی زمانی فەڕەنسی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و بەشی زمانی عەرەبیش پلەی دووەم، لەڕێ و ڕەسمێكدا بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری کۆلێژ و لاوەند دزەیی بەرپرسی ناوچەی ئایندە و هەکار شێروانی بەرپرسی لقی زانکۆییەکێتی قوتابیانی کوردستان و ژمارەیەک […]

sdfged
شانۆگه‌رى(ڕۆميۆ و جولێت) نمایش كرا

كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابییانى قۆناغى سێیه‌مى به‌شى زمانى ئینگلیزى به‌سه‌رپه‌رشتى د. تارا ده‌باغ شانۆگه‌رى (ڕۆميۆ و جولێت) ى ويليەم شه‌كسپیر نمایش كرد. نمایشه‌كه‌ بۆ ده‌رخستنى تواناى قوتابییان بوو و بووه‌ مایه‌ى ڕه‌مه‌زاندی و دڵخۆشیی ئاماده‌بووانى نمایشه‌كه‌ و ده‌ستخۆشیان له‌ ئه‌نجامدانى چالاكیی له‌و جۆره‌ كرد  

ghjg
ڕێزلێنان له‌ مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان

به‌ ئاماده‌بوونى پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و پ.ى.د. عاتف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ و ئه‌نجومه‌نى كۆلیژ, سوپاس و پێزانینى سه‌رۆكى زانكۆ ڕاگرى كۆلیژ به‌خشرایه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ساڵى ڕابردوو پله‌ى نایاب و زۆرباشیان له‌ پڕۆسه‌ى دڵنیایی جۆرى به‌ده‌ستهێنابوو.

ghgh
سیمینارى پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى

لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ مامۆستاى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور (سامان مامڵێسى) به‌ ناوونیشانى (پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى) ساز كرد, پێشكه‌شكارى سیمینار باسى له‌ چۆنیه‌تیی ناسینى خود كرد و پاشان تیشكى خسته‌ سه‌ر 10 خاڵى گرنگ, كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا پێویسته‌ په‌یڕه‌و بكرێن.

دگدگدگ
كونسوڵى گشتیی هیندستان له‌ كۆلیژى زمان بوو

پ.ى.د عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ به‌ ئاماده‌بوونى م. ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌دعه‌لى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلیژ و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابییان پێشوازى له‌ (چاندراماولى كێرن) كۆنسوڵى گشتیی وڵاتى هیندستان له‌ كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌و میانه‌یه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و هیندستان و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌كان كرا. ناوبراو ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى […]

ۆععععع
سیمینارێك له‌بارێك له‌باره‌ى (كانى)ى شاعیره‌وه‌

لیژنه‌ى ڕۆشنبیریی كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ (م. ژوان ئه‌حمه‌د كانى) له‌باره‌ى كانیی شاعیره‌وه‌ سازكرد. له‌ سیمیناره‌كه‌ جگه‌ له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شاعیر, چه‌ندان پارچه‌ شیعرى شاعیر ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقادا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. شایانى باسه‌ ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستا و قوتابییان ئاماده‌ى سیمیناره‌كه‌ بوون

57511421_431080541054460_4916684247550394368_o
پاک کردنەوەی کۆلێژ بەسەرپەرشتی ڕاگر

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۱۹/٤/۱٦ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، بە ئامادەبوونی بەڕێز چاندەر ماولی كێرن كونسڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە كوردستان و بەڕێزان پ.ی.د. عاطف فرهادى ڕاگری کۆلێژی زمان و م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی زمان هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی كۆلێژی زمان بەهاوكاری گروپی چەپەر ئەنجامدرا