ئەمڕۆ بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زمان بە ئامادەبونی بەڕێز پ.د.چەتۆ حمدامین ڕاگری كۆلێژی پەروەردەی مەخموور پێشانگای كتێبی كتێبخانەی ناوەندی كەلتوریيان لەكۆلێژ كردەوە كە بەهاوكاری یەكێتی قوتابیانی كوردستان و سەرپەرشتی ڕاگرایەتی كۆلێژی زمان ئەم پێشانگایە ڕێكخراوە تاوەكو قوتابیانمان سوود لەم كتێبانە وەربگرن كە داشكانێكی زۆریان بۆ كراوە.