ئەمڕۆ سێشەمە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/١٠/٤ پێشوازیمان لە بەڕێز (كلاوس شتخایشه) كونسوڵی نوێی وڵاتی ئهڵمانيا له ههرێمی كوردستان و خاتوو( جوان خالص) بهڕێوهیهری ڕێكخراوی داد لەكوردستان و خاتوو (ئهنایس بۆلیكه)له ڕێكخراوی گۆته له هەولێر و بهڕێز (دانیل بوكهر)بهڕێوهبهری قوتابخانهی ئهڵمانی له ههولێر و بەڕێز بەختیار مێرگەسۆری ، بەڕێز ئیحسان وەڵزی و مامۆستا میدیا كرد.
پێكەوە لەگەڵ میوانان بەشداریمان لە سمیناری قوتابیانی بەشی زمانی ئەڵمانی كرد، كە بەبۆنەی یادی ڕۆژی ڕووخانی دیواری بهرلین و یهكگرتنهوهی هەردوو پارچەكەی وڵاتی ئهڵمانیا ڕێكخرابوو .
جێی ئاماژەیە بەم بۆنەیە دوو بابەت لەلاین قوتابیانی بەشی ناوبراو لەسەر هۆكاری دابەشكردنی ئەڵمانیا و خۆپیشاندانی بەردەوامی ئەڵمانەكان دژی دروستكردنی دیواری بەرلین و چۆنیەتی ڕوخاندنی ئەم دیوارە و یەكگرتنەوەی هەردووبەشەكەی ئەڵمانیا پێشكەشگرا.
دواتر قوتابیان چەند سروودێكیان بەزمانی ئەڵمانی پێشكەشی ئامادەبوان كرد.
هەروەها گفتوگۆیەكی كراوە لەنێوان قوتابیان و میوانان ئەنجام درا و میوانان وڵامی پرسیاری قوتابیانیان دایەوە
لەكۆتاییدا بەڕێز كونسڵ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوئاستە باشەی قوتابیان لە فێربوونی زمانی ئەڵمانی و بەڵێنی دا لەداهاتوو پشتگیری زیاتری بەشی ناوبراو بكات.





