ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/۳/۸ به بۆنهی (8) ئازار ، ڕۆژی جیهانی ئافرهتان، بهڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.عاطف عهبدوڵڵا فهرهادی) بەئامادەبوونی بەڕێز یاریدەدەری ڕاگر م. تەڵعەت تاهیر و بەڕێز بەرپرسی خۆیەتی مەریوان محمد زیاد سەردانی هۆڵەكانی خوێندن و سەرۆكایەتی بەشەكانی كرد ٫ پیرۆزبایی لە مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیانی ئافرەت كردو سوپاس و پێزانینی پێشكەش بە مامۆستایانی ئافرەت كرد كەڕۆڵێكی بەرچاویان هەیە لەسەرخستنی پڕۆسەی خوێندن، هەروەها دواتر سوپاس وپێزانینی پێشكەش بە فهرمانبهرانی ئافرهت كرد بەرامبەر بە بەشداریكردنیان لەكارە كارگێڕییەكانی كۆلێژ و هیوای سهركهوتنی بۆخواستن.






























