ئه‌مڕۆدووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 7/2/2022 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. مسته‌فا عه‌تتار) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ، (پ.ی.د. عاطف فه‌رهادی) ڕاگری كۆلێژی زمان، (پ.د. چه‌تۆ حمدامین) ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی مه‌خمور و به‌ڕێز (پ.د. نه‌بیل) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری زانكۆ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ی به‌ش و به‌رپرسی دڵنیایی جۆری به‌شه‌كان و مامۆستایانی پسپۆر، له‌سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌دین وۆركشۆپێك به‌ناونیشانی (پێداچوونەوە بەپڕۆگرامەکانی خوێندن بۆ گونجاندنی لەگەڵ بازاڕی کار وسروشتی کۆلێژی زمان) له‌لایه‌ن ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زمان به‌ڕێوه‌چوو، كه تایبه‌ت بوو به پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامی گشت به‌شه‌كانی كۆلێژی ناوبراو.








