ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 21/2/2022 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز (پ.ی.د. كامه‌ران یونس) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و (د. ڤیان سلێمان) سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و به‌ڕێز (پ.ی.د. عاطف عبدالله فه‌رهادی) ڕاگری كۆلێژی زمان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی حكومی و حزبی و مامۆستایای زانكۆ و ئه‌دیب و نووسه‌ران و قوتابیانی زانكۆ، (ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زمان)ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ (ناوه‌ندی ڕۆشنبیری زین)ی سه‌ر به سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك سیمپۆزیۆمێكی ڕێكخست.
سه‌ره‌تا وته‌ی خاتوو (د. ڤیان سلێمان) سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان و وته‌ی به‌ڕێز(پ.ی.د. عاطف عبدالله فه‌رهادی) ڕاگری كۆلێژی زمان پێشكه‌شكرا.
دواتر له دوو پانێل شه‌ش بابه‌تی جیا له‌سه‌ر زمانی دایك (زمانی كوردی) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵیك توێژه‌ری پسپۆر و شاره‌زای بواری زمان و ئه‌ده‌بی كوردی پێشكه‌شكرا.
له‌كۆتاییدا سوپاس و پێ‌زانین به‌سه‌ر توێژه‌ران دابه‌شكرا.

















