ئه‌مڕۆ 22/5/2023 ڕاگری كۆلێژی زمان به‌ڕێز (پ.ی.د. سامان حوسێن عومه‌ر) و به‌ڕێز( د.بارزان جعفر) سه‌رۆكی به‌شی زمانی چینی، به‌شداری ڕۆژی زمانی چینیان كرد، هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سامان حوسێن عومه‌ر) به ناوی سه‌رۆكی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ڕێز (پ.ی.د. كامه‌ران یونس) به‌خێرهاتنی میوانه به‌ڕێزه‌كانی كرد، شایانی ئاماژه بۆ كردنه ڕاگری كۆلێژی زمان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌و پێشوه‌چوونانه‌ی كه له‌به‌شی زمانی چینی دا هه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی و پێزانینی خۆیان و ئه‌نجومه‌نه‌ی كۆلێژی به كۆنسولی چینی میللی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز( لیۆ چینگ ی‌و) گه‌یاند و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌موو پاڵپشتییه‌كانی به‌رز نرخاند كه له به‌شی زمانی چینی ده‌كه‌ن. له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانی باسی له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌شی زمانی چینی كرد له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه چه‌ندین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه. كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری (HSK) یه‌كێكی تره له شانازییه‌كانی ئه‌م به‌شه‌یه له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه قوتابییانی ده‌توانن تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زمانی چینی ئه‌نجامبده‌ن. بۆ درێژه دان به خوێندنی باڵا له وڵاتی چین.







