ئهمڕۆ سێشەمە ڕێكەوتی ٢٠٢٢/٢/٨ بەڕێز (پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین) سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین سەردانی کۆلێژ زمانی کرد.
لە دەستپێکی سەردانەکەیدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ بەڕێز (پ.ی.د.عاطف عبدالله فهرهادی)، ڕاگری کۆلێژ و بەڕێز (م.تهلعهت تاهیر حهمهدعهلی)، یاریدەدەری راگری کۆلێژ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز (پ.ی.د.عاطف عبدالله فهرهادی) کورتەیەکی لەبارەی پێکهاتەی کۆلێژ لە بەش و یەکە و ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی پێشكەش بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ كرد، دواتر بەڕێز (پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین) بەیاوەری بەڕێزان ڕاگری كۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر سەرجەم بەش و یەکەکانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵ فەرمانبەرو مامۆستایان سەبارەت بەكەم و كوڕی و پێداویستییەكانی كۆلێژ کرد .
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ یەکەکە یەکەی هۆڵەکانی خوێندن و تاقیگەی كۆمپیوتەر و كتێبخانەی كۆلێژ و بەشەکانی بەسەرکردەوە.
دواتر سەردانی کافتریای کۆلێژی کرد و لە کوالیتی خواردن و نرخی خواردنەکانیشەوە قسەی لەگەڵ قوتابیاندا کرد.
لە کۆتاییدا، بەڕێز (پ.ی.د.عاطف عبدالله فهرهادی)، ڕاگری کۆلێژ بەناوی خۆی و ئەنجومەنی کۆلێژی زمان سوپاسی بەڕێز (پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین)ی کرد بۆ ئەو سەردانەی بەڕێزیان و هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێزیان خواست.