له كۆلێژی زمان مه‌راسیمێك بۆ به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ڕێككهوتی ٢٠٢٣/٢/۲۱ له كۆلێژی زمانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری كۆلێژی زمان پ.ی.د.عاطف عه‌بدوڵا فەرهادی و بە ئاماده‌بوونی خاتوو نه‌رمین سندی ڕاوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بەڕێز م.لاوه‌ند عوسمان دزه‌یی و بەڕێزان یاریدەری ڕاگر و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایان و قوتابییان و ژمارەیەكی بەرچاو لە میوانان ، سمپۆزیۆمێك بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایك بەڕێوەچوو.
لەم سمپۆزیۆمەدا پێنج بابەت لەسەر گرنگی زمانی دایك لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە پێشكەشكرا.
لەكۆتایی سمپۆزیۆمەكەدا سوپاس
و پێزانینی ڕاگری كۆلێژ بەسەر توێژەران و ڕێكخەرانی سمپۆزیۆمەكە دابەش كرا
















