بەشە نموونەییەکەی کۆلێژی پەروەردە بەسەرۆکایەتی بەرێز (د.گۆران فەیزی) و لێژنەی ئامادەکاری ئاھەنگەکە، بەھەماھەنگی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی ئێواران و ڕاگرایەتی کۆلێژ ئاھەنگێکی گەورە و پڕ لەچالاکی بەڕێوەبرد بۆ قوتابیانی بەشی زمانی کوردی ئێواران ، بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئاسوودە . کەتیایدا کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوەچوو:
– وتەی بەڕێز سەرۆکی بەش (د.گۆران فەیزی).
– وتەی ڕاگر ، و یاریدەدەری کۆلێژ.
– وتەی سەرۆکی لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیان.
– پێشەکەشکردنی چەند ھۆنراوەیەک لەلایەن بەرێزان، م.فرھاد سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی مخمور و مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەلاحەددین / ئێواران، ھەریەک لە قوتابیان (ریان، شاناز، چنور، ایمان) .
– پێشکەشکردنی شانۆگەری لەلایەن قوتابیانی قۆناغی دووەم.
– ڕێزلێنان لە قوتابیانی پێشەنگی پار سال (اوائل)، ڕێز لێنان لە نوێنەری پۆلەکان.
– بەڕێوەچوونی پێشبڕکێ لەنێوان قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەم و پاشان خەڵاتکردنیان.
– پێشەکەشکردنی ئێوارەخوانێک بە گشت ئامادەبووان.
– ئاھەنگەکە بە میوزیک و ھەڵپەرکێ کۆتایی پێھێنرا.