بەرواری ٢٠٢١/١١/١٧ کاتژمێر ١٠ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگر و یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستایانی بەشی ماتماتیک لە ھۆڵی عبدالله حداد ڕێوڕەسمی بەخێرھێنانی پۆلی یەکەمی بەشی ماتماتیک بەڕێوەچوو سەرەتا ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.سعید چەند رێنماییەکی زانستی و کارگێری بۆ قوتابیان ڕونکردەوە دواتر پ.ی.د.رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک چەند ڕێنماییەک و تایبەتمەندیەکی بەش و ماف و ئەرکەکانی بۆ قوتابیان ڕونکردەوە. لە کۆتایدا قوتابی قۆناغی چوار سەرکار صمد سیمنارێکی بۆ قوتابیان ئەنجام دا دەربارەی هونەرەکانی بوون بە قوتابی سەرکەوتوو.