له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی بەشی پەروەردەی تایبەت، بە ڕێز(د.عزالدین احمد عزیز)هەڵسا بە ئه‌نجامدانی خولێكی ڕاهێنان به شێوه‌ی Online بۆ كارمه‌ندانی رێكخراوی فریاكه‌وتنی میڵی له پارێزگای (صلاح ا‌لدین). ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش ئه‌نجام درا تایبه‌ت به (كارامه‌یی باوان له مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ منداڵان) وه‌ك به‌شێك له پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی تواناكان كارمه‌ندانی بواری كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی. هیوادارین سوود به به‌شداربوان گه‌یاندرابێت.