ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨/٥/٢٠٢٢ تاقی کردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی چوارەم و کۆتایی وەرزی دووەمی سیستەمی کۆرسات لە کولێژی پەروەردە دەستی پێ کرد، بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم و ی. ڕاگر پ.ی.د. سمیر جودت بلال و سەرۆکی لێژنەی تاقی کردنەوەکان بەڕێز پ.د. نجم الدین سەردانی هۆڵەکانی تاقی کردنەوەکانیان کرد و دەست خۆشی خۆیان لە لێژنەی تاقی کردنەوەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانی چاودێر کرد بۆ ڕێک و پێکی ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی تاقی کردنەوەکان.






