ئەمڕۆ 16-5-2021 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی دەیەمین کۆنفرانسی زانستی نشتیمانی بۆ پێشبڕکێی پرۆژە توێژینەوەی قوتابیانی پۆلی چووارەم لە کۆلێژی پەروەردە بە ئامادەدەبوونی بەڕێزان پ.د جوهر فتاح سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و پ.د مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژی پەروەدە و سەرۆکی کۆنفڕانس و پ.ی.د سمیر جودت بلال یاریدەدەری راگر و سکرتێری کۆنفرانس و گشت سەرۆک بەشەکانی کۆلێژ و قوتابیانی پۆلی چوارەم بەڕێووەچوو. مەراسیمەکە سەرەتا بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیروز و خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان وتاری سکرتێر و سەرۆکی کۆنفرانس پێشکەش کرا و دەست کرا بە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی قوتابیان لە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی کە بە شێوەیەکی جیا و لە 2 هۆڵی کۆنفڕانس بەڕێوەچوو.

