ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٢٥ کات ژمێر ١٠ ی بەیانی لەبەردەم بینایەی بەشی ماتماتیک بەئامدەبوونی بەرێز پ.ی.دسعید راگری کۆلێژی پەروەردە و پ.ی.دهێرش عمر ڕاگری کۆلێژی زانست و بەشێک لە مامۆستاو قوتابیانی کۆلێژی پەروەرەو بەشی ماتماتیک ڕاوەستانێکی ماتەمینی بۆ روحی مامۆستای کۆچکردوو د. قومری حەیدەر حەمکۆ ئەنجام درا. تیشکخرا سەر هەوڵ و تەمەنێک لە خزمەتەکانی کرا بۆ سەرخستنی زانست و پرۆسەی فێرکردن و وانەوتنەوە لە زانکۆی سەلاحەدین بەگشتی و کۆلێژی پەروەردە بەتایبەتی.