زنجیرەی چاڵاکییەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت

لە زنجیرەی چاڵاکییەکانی بەشی پەروەردەی تایبەت ..
1. ئەنجامدانی سیمناری هەفتانە لە بەشەکەمان
رۆژی شەممە بەرواری 16/11/2021 کاتژمێر 12 نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە لەلایەن دکتۆرە میدیا عبدالخالق سیمنارێکی ڕووبەڕوو بۆ مامۆستایانی بەشی پەروەردەی تایبەت. دەربارەی رێنمایەکانی دڵنیایی جۆری. تێیدا دواین گۆرانکاریەکانی دەربارەی پرۆسەی دلنیای جۆری و فیدباکی قوتابی و توێژینەوەکانی پۆلی چوار خستەروو. شایانی باسە بە چەندین پرسیار و وەڵام لە نێوان سیمیناریست و ئامادەبووان سیمینارەکە کۆتایی هات .
2. بە مەبەستی بەرچاو ڕوونی زیاتر و ئاشناکردنی قوتابیان بەشی پەروەردەی تایبەت.. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22/11/2021. بةريز د.عزالدين سەرۆکی بەش بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایانی بەش کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشەکەمان ئەنحام دا. دواتر لەلایەن بةريزان د.سامرةند وم.كاروخ لێژنەی پێشوازی و چاوپێکەوتن ڕێنمایی زیاتر و ناساندنی یەکە کارگێڕییەکان و سروشتی ئەرک و مافەکانیان روونکرایەوە و دواتر بە خواردنی شیرنەمەنی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە کۆتایی پێ هات..

Leave a comment