دیارە هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی مانەوەی كلتورو جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە, میللەتی كوردیش هەر وەك میللەتانی تر خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی, بە بۆنەی رۆژی جلی كوردی رۆژی (10) مانگی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەی بۆ پۆشینی جلی كوردی دەستنیشان كراوە وهاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز رادەگرن, هەربەم بۆنەوە ئەمڕۆ یەک شەممە) ٢٠٢٤/٣/١٠ مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژ یادی ئەم رۆژەیان بەرز راگرت و بە جلی كوردیەوە دەوامیان كرد, ڕاگری کۆلێژ بەڕێز [پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان ]وێرای پیرۆزبایی لەم یادە هیوای خواست پەرە بەم بنەما نەتەوایانە بدرێت و كار بكرێت بۆ پاراستنیان و ئاشناكردنی نەوەی نوێ بە كلتورو دابونەریتە كوردەوارییەكان .