وەک بەشێکی تەواو کاری بۆ خوێندن دکتۆرا، چوار شەممە ڕێکەوتی ٩/١٢/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩ شەو لیژنەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرام بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵا لە بەشی ماتماتیک هەڵسان بە سازدانی سمینارێک بۆ کاندیدی دکتۆرا ماهر علی ناوخاس لە ژێر ناونیشانی
The Box-Muller Transform
(Generation of Random Normal Deviates)
لەسەرەتا دا، قسەکار ئاماژەیەکی پوختی کرد بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە و دواتر ڕونکردنەوەی پێویستی خستەڕوو سەبارەت بە لایەنە پراکتیکیەکانی بابەتەکە. لە کۆتایی دا مامۆستایانی هەڵسەنگێنەر و بەشداربوو بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد بە پرسیار و تێبینیەکانیان.