ماوەی ڕاھێنان
ناونیشانی سمینارێکی گرنگ و تایبەت بوو لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی (د.گۆران- م.سامان- م.کارزان – م.بەھار) بەڕێوەبردرا، بۆ زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارگێڕی قوتابخانە و ڕێنماییەکان، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، و کۆنتڕۆڵکردنی پۆل، و دەفتەری پلان… چونکە قوتابی لەکاتی ڕاھێنان تەنھا ئاماژە نیە بۆ کەسێتی خۆی بەڵکو ڕەنگدانەوەیە بۆ کۆلێژ و بەشەکەی، و گشت مامۆستاکانی.. بۆیە باشترین مامەڵە و پابەندبوون بە ڕێنماییەکان ئەرکێکە پێویستە گشت قوتابیان پێوەی پابەند بن..
لەکۆتاییدا دەرگا بەڕووی قوتابیان کرایەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی تێکڕای پرسەکانی سەبارەت بە ڕاھێنان.