سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ لاین كارا دەکرێت.

زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی زانكۆ لاین بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ كاراده‌كات

پڕۆسه‌ی زانكۆلاین له‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌ ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

فۆڕمی زانكۆلاین به‌خۆڕایی بۆ ده‌رچووانی ئاماده‌یی له‌ زانكۆی
سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر پڕده‌كرێته‌وه‌.

شوێنی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بریتییه‌ له‌:

كۆلێژی زانست- به‌شی كۆمپیوتەر

كۆلێژی په‌روه‌رده‌ – یەکەی زانیاری و تەکنەلۆجیlab 1

سه‌نته‌ری ئایتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر-پشت كۆلێژی ئه‌ندازیاری

تێبینی
‌ئەم دەرچووانەی کێشەیان لە کۆد و وشەی تێپەر هەیە دەبێت سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن.

مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لە تۆماری گشتی زانکۆ دەبێت

ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

Leave a comment