لە بەرواری ۷/۱/۲٠۲۱ رۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ۱٠ ی سەر لەبەیانی لە تاقیگەی ئەلکترۆنیکس, قوتابیانی ماستەری بەشی فیزیک (ئاری اسماعیل محمدامین- هێرش محسن- ژالە صباح رشید)، کە ئێستا لە ساڵی دووەمی خوێندنن و لە قۆناغی لێکۆلینەوەدان، سیمیناریان پێشکەش کرد لە بەشەکەمان بۆ دووەم جار بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵا وەکو بەشێک لە پێداویستیەکانی خوێندنەکەیان. ئامانج لەم سیمینارە بە شێوەیەکی گشتی بریتی بوو لە بە دواداچوونی بەشەکەمان بۆ ئەو ئاستەنگە زانستی و لۆجیستیانەی کە دێنە بەردەم قوتابیان وە خستنە ڕووی چارەسەری پێویست بە مەبەستی کارئاسانی و بەردەوامی کاروانی خوێندنی باڵا لە بەشەکەمان بە ئاست و کوالیتیەکی بەرز.
شایەنی باسە سيمينارهكه نزيكهى كاژێرێك و نيوى خاياند و لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەشەکەمان جگە لە دەستخۆشی، کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیان خستە ڕوو کە قوتابیەکان لە قۆناغەکانی داهاتوو دەتوانن سوودمەند بن لێیان.
