لە بەرواری ۲٤/۱۲/۲٠۲٠ کاتژمێر ۱٠ ی سەر لە بەیانی لە هۆی ژمارە ۸, قوتابیانی دکتۆرای بەشی فیزیک (روناس يعقوب سولا- سامان خبات عزالدين- جعفر مجید)، کە ئێستا لە ساڵی دووەمی خوێندن وە لە قۆناغی لێکۆلینەوەدان، سیمیناریان پێشکەش کرد لە بەشەکەمان بە ئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵا وەکو بەشێک لە پێداویستیەکانی خوێندنەکەیان. ئامانج لەم سیمینارە بە شێوەیەکی گشتی بریتی بوو لە بەدواداچوونی بەشەکەمان بۆ ئەوە ئاستەنگە زانستی و لۆجیستیانەی کە دێنە بەردەم قوتابیان وە خستنە ڕووی چارەسەری پێویست بە مەبەستی کارئاسانی و بەردەوامی کاروانی خوێندنی باڵا لە بەشەکەمان بە ئاست و کوالیتیەکی بەرز.
شایەنی باسە سيمينارهكه نزيكهى كاژێرێك و نيوى خاياند و لێژنەی زانستی و خوێندنی باڵای بەشەکەمان جگە لە دەستخۆشی، کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیان خستە ڕوو کە قوتابیەکان لە قۆناغەکانی داهاتوو دەتوانن سوودمەند بن لێیان.