لە بەرواری ٥ تا ۲۲ ی ئەیلولی ۲٠۲۱، وەکو بەشێک لە پێداویستی تەواوکردنی خوێندنی ماستەر، بەشی فیزیک هەلسا بە ئەنجامدانی سیمینار بۆ قوتابیانی ماستەر لە بەشەکەمان کە ئیستا لەسەرەتای قۆناغی توێژینەوەدان تاوەکو چەسپاندیان بۆ بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە لێژنەی پسپۆر پێکهاتبوو بۆ هەلسەنگاندنی پرۆپۆزەلەکان. ئامانج لەم سیمینارە بە شێوەیەکی گشتی بریتی بوو لە بە دواداچوون و دیاریکردنی ئەو ئاستەنگە زانستی و لۆجیستیانەی کە دێنە بەردەم قوتابیان وە خستنە ڕووی چارەسەری پێویست بە مەبەستی کارئاسانی و بەردەوامی کاروانی خوێندنی باڵا لە بەشەکەمان بە ئاست و کوالیتیەکی بەرز.