سيميناری ئۆنڵاین لەبەشی بایۆلۆجی

 

لە ڕۆژی دووشەممە 11/1/2021 سیمینارێکی ئۆنڵاین بە ناونیشانی (Genetics and Human face shapes) پێشکەش کرا لە لایەن بەڕیز (پ.ی.د. نهاد احمد امین)، سیمینارەکە پێشکەشکرا بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی پ.ی.د. کەژاڵ محمد سلێمان و بەرپرسی دڵنیایی جۆری بەش پ.ی.د. سازان قادر مولود لەگەڵ کۆمەڵیک لە مامۆستایانی بەش، لەسیمینارەکە پێشکەشکار کۆمەڵێک زانیاری سەرنج راکێشی باس کرد سەبارەت بە جۆرەکانی شێوەی ڕووخسار و کاریگەی بۆماوە لەسەر دیاری کردن و دەرکەوتنی ئەو شێوانە لەسەر وەچەکانی داهاتوو، دوای تەواو بوونی بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند کرا بە پرسیاری و بەشداری کردنی مامۆستایانی بەش.

Leave a comment