لە رێکەوتی ١٧/١١/٢٠٢١ دکتۆر سەروەر سیمینارێکی پێشکەش کرد بۆ قوتابیانی پۆلی چوارەمی بەشی بایەلۆجی لەسەر چۆنیەتی گەڕان بە دوای سەرچاوەی زانستی نوێ و ئاشنا کرابن بەو وێبسایتانەی کە دەتوانن سودی لێببینن دواتر تیشکی خستە سەر چۆنیەتی نووسینی سەرچاوە بەبەرنامەی Endnote کە تایبەتە بە ڕێکخستنی سەرچاوە، لە کۆتاییدا وەڵامی پرسیاری قوتابیانی دایەوە سەبارەت بە پرۆژەی توێژینەوە بە گشتی.