سەردانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کۆلێژی پەروەردە

ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بە یاوەری بەڕێز جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی سەردانی کۆلێژی پەروەردەی کرد بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دەوام و پابەندبوونی قوتابیان و مامۆستایان بە رێنماییە تەندروستییەکان. سەرەتا لەلایەن بەڕێزان راگرو یاریدەدەری راگر پێشوازیان لێکرا دواتر سەردانی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و سوپاسی مامۆستایان و قوتابیانیان کرد بۆ ئامادەبوون و پابەندبوون بە رێنماییەکان.

Leave a comment