سەردانی نوینەری مامۆستایانی بەشی ڕێنمایی دەرونی بۆلای بەڕێزان وەزیری پەروەردەو لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا ی پەرلەمانی کوردستان
ڕێکەوتی ٤-١٠-٢٠٢٢ بەرێزان پ.ی.د. محمد محی الدین صادق سەرۆکی بەشی ڕێنمایی و مامۆستا نەوزاد اسماعیل مامۆستای بەش سەردانی پەرلەمانی کوردستانیانکرد، لەگەل بەرێزان وەزیری پەروەردە و لیژنەی پەروەردەو خوێندنی بالای پەرلەمانی کوردستاندا کۆبونەوە و گفتۆیانکرد لە سەر گرنگی بەشی رێنمایی و دەرچوانی ئەم بەشە لەپرۆسەی پەروەردەییدا. وە پێدانی زانیاری تەواو بە بەرێز وەزیری پەروەردە لەسەر هەموو ئەو بابەتانەی کە قوتابیانی بەشی ڕێنمایی لە ماوەی چوارسالی خوێندن دەیخوێن، شایانی وتنە لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز وەزیری پەروەدە بەڵێنیدا بەوردی دیراسەو گەنگەشەی بکات لەگەڵ ڕاوێژکارانی بەڕێز بۆئەوەی دەرچوانی بەشی ڕێنمایی دەرونی ڕۆڵی شایستەی خۆیان ببینن لەقوتابخانەکاندا.
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/10/viber_image_2022-10-04_22-37-25-833.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/10/viber_image_2022-10-04_22-37-25-889.jpg)
![](https://colleges.su.edu.krd/education/wp-content/uploads/2022/10/viber_image_2022-10-04_22-37-25-963.jpg)