رێککەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٠ وەفدێکی کۆمەڵەی خوارزمی عیراقی سەردانی بەشی ماتماتیک یان کرد، لەلایەن ستافی بەشەکەمان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا. شایەنی باسە شاندەکە پێکھاتبوون لە سەرۆکی جمعيه كه بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر نوری فرحان المیاحی و ئەندامیەتی پرۆفیسۆر دکتۆر محمد جاسم محمد کە پێشتر یەکێک بووە لە ستافی بەشەکەمان وەھەروەھا پێنج ئەندامی تر کە ھەموویان لە پسپۆری ماتماتیک و کۆمپیوتەر بوون.
مەبەست لەم سەردانە باسکردن بوو دەربارەی کاری زانستی ھاوبەش لە نێوان بەشەکانی ماتماتیکی زانکۆی سەلاحەددین و بەشی ماتماتیکی زانکۆکانی تری عێراق وەھەروەھا چۆنیەتی ھاریکاریکردن و ھاوکاری لە بەستنی کۆنفراسێک لە چەند مانگێکی داھاتوودا.
بۆ ھەمان مەبەست رۆژی ١٦/ ١٢/ ٢٠٢٠ کاتژمێر ٤ ی ئێوارە لە بەشی ماتماتیکی کۆلێژ ی زانست دانشتنێک سازکرا بە ئامادەبوونی شاندەکەو ستافانی بەشی ماتماتیکی ھەرسێ کۆلێژی پەروەردە و زانست و پەروەردەی بنەڕەت، وەھەروەھا باس لە چالاکی و چۆنیەتی ئەندام بوون لەم کۆمەڵەیە کرا .