كاروچالاكییه‌كانی به‌شی ڕێنمایی ده‌رونی بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م November 2, 2023 Category: educational and psychological counseling Leave a comment 1-له‌ڕێكه‌وتی 4-10-2023 سیمنارێك پێشكه‌شكرا له‌لابه‌نه به‌ڕێز(م.ی.ئاریان حسین دزه‌یی) به‌ناونیشانی (ستراتیژی ئێسكی ماسی) كه داهێنراوه له‌لایه‌ن (كار‌و ئیشیكاوه) له ساڵی (1943). كه‌تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر: ستراتیژییەكی هێلكاریی بەشێوەیەكی رێكخراو و بەكاردەهێنرێت بۆ شیكردنەوەی هۆیەكانی كێشەیەك لە پێناو گەیشتن بە هۆكاری بنەڕەتی كێشەكە. هەروەها بە یەكێك لە ستراتیژیە نوێیەكان دادەنرێت كە قوتابی دەكاتە چەقی پرۆسەی فێركاری و فێربوون وئارەزوو بۆ كاروچالاكی ئەمەش لەدەرئەنجامی تێگەیشتن لەچۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ناوەڕۆكە زانیارییەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.2-له‌ڕێكه‌وتی 12-10-2023 هه‌رسێ مامۆستای به‌شی ڕێنمایی كۆلێژه‌كه‌مان(پ.د.محمد محی ا‌لدین صادق؛ د.جه‌یران صباح؛ م.ی.ئاریان حسین دزه‌یی)سیمنارێكیان پێشكه‌ش به قوتابیانی قۆناغی چواره‌مكرد، وه‌ك لێژنەی بینین و ڕاهێنان بە ناونیشانی (میکانیزمی پڕۆسەی ڕاهێنان لە قوتابخانەکان) بۆ ساڵی (2023-2024). لە نزیکەوە ئاشنا کران بە ڕێنمایە نوێیەکانی وەزرەتی پەروەردەو کۆلێژ و هەروەها گرنگترین گۆڕانکارییەکان و شێواز‌و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕاهێنان،میتۆدی وانەووتنەوە،زمانی جەستەو ئامانجی معرفی و ویژدانی و کارامەی پڕۆگڕام، شیکپۆشی، کۆنتڕۆڵ کردنی پۆل، دابەش کردنی نمرەی هەڵسەنگێنەری پەروەردەیی و زانستی و ماموستای بابەت و بەڕێوبەری قوتابخانە) تاوەکو قوتابیان بە باشترین شێوە پەیڕەوی بکەن و بۆ ئەم مەبەستە ئامادە بکڕێن.3-هه‌رسێ مامۆستای به‌شی ڕینمایی كۆلێژه‌كه‌مان(پ.د.مؤید اسماعیل جرجيس؛ پ.ی.د.دیار محی ا‌لدین؛ م.ژیلاء) سیمنارێكیان پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(شڵه‌ژانی سێكسی و په‌یوه‌ندی به وێنه‌ی جه‌سته لای ژنومێرد له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا)ئه‌م سیمناره له‌توێژینه‌وه‌ی بڵاو كرا‌و وه‌رگیرابوو، ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتی بوو له زانینی ئاسته‌كانی ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و شێوه‌ی ڵه‌ش له نمونه ی وه‌رگیراو به گشتی و ئاماژه‌ی جیاوازی ئاماری له ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و و شێوه‌ی له‌ش به پێی (ره‌گه‌ز، پارێزگا، ته‌مه‌ن، ماوه‌ی هاوسه‌رگیری، ژماره‌ی منداڵ، ئاستی خوێندن) و په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوی نێوان ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و شێوه‌ی له‌ش. توێژه‌ران په‌یوه‌ندی وه‌سفیان به‌كارهێناوه كه نمونه‌كه له (٥٨٠) تاك له ژن و پیاوی خێزاندار پێكهاتوه له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌وڵێر، كه (٢٩٧) ژن و پیاوی خێزاندارله پارێزگای هه‌ولێر و (٢٨٣) ژن و پیاوی خێزاندارله سلێمانی. توێژه‌ر هه‌ستا به ئاماده كردنی پێوانی ئاڵۆزیه‌كانی سێكس به پشتبه‌ستن به (DSM-5) و خوێندنی گه‌ران و ئاماده كردنی پێوانی شێوه‌ی ڵه‌ش له ژماره‌ی پێوانه‌یی، وه توێژه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی له راستی ……و راده یان هێزی جیاوازی و په‌یوه‌ندی هێز به ژماره‌ی گشتی پێوه‌ر له روی پێوه‌ری ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و شێوه‌ی ڵه‌ش، وه هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی له دروستیی پێوه‌ره‌كان كرد به دو رێگه: یه‌كه‌م : له ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه و دوباره تاقیكردنه‌وه و و و بڕی دیارده‌ی راستیی له پێوه‌ری ئاڵۆزیه‌كانی سێكس (٠.٦٥) و بۆ پێوانی شێوه‌ی ڵه‌ش (٠.٧٩). دوه‌م: به رێگه‌ی كۆرۆنباخ ئه‌لفا و بری راستیی به م رێگه‌یه بۆ پێوانی ئاڵۆزیه‌كانی سێكس (٠.٧٢) و پێوانی شێوه‌ی له‌ش(٠.٨٨) . وه دوای به‌كارهێنانی رێگه‌ی ئاماریی گونجاو له‌رێگه‌ی (Spss), ئه‌نجامه‌كان وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بون: هه‌بونی بڵاوبونه‌وه‌ی ئالۆزیه‌كانی سێكس له نمونه‌كاده به ده‌رخسته‌ی كه‌متر له كۆمه‌ڵگه، و بونی ئاستی ده‌ركه‌وتو به ئاستی ده‌ركرده‌ی (٠.٠٠١) له شێوه‌ی له‌شی نمونه‌كه به گشتی، جیاوازی ده‌ركه‌وتوی ئاماریی له ئاستی ده‌ركه‌وتوی (٠.٠٥) له ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و شێوه‌ی له‌ش به پێی ره‌گه‌ز و له به‌رژه‌وه‌ندی نێرینه‌كان و نه‌بونی ده‌رخسته له روی ئالۆزیه‌كانی سێكسه‌وه. بونی جیاوازی ده‌ركه‌وتو ی ئاماریی له ئاستی (٠.٠٥) له ئاڵۆزیه‌كانی سێكس به پێی پارێزگاكان و له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگای سڵێمانیدا به ئاماری و ده‌رنه‌كه‌وتنی ئاماری له روی شێوه‌ی له‌شه‌وه. نه‌بونی جیاوازی ئاماریی ده‌ركه‌وتو ئاڵۆزیه‌كانی سێكس به پێی گۆراوه‌كانی (ته‌مه‌ن ، ماوه‌ی هاوسه‌رگیری، ژماره‌ی منداڵ) ، و هه‌بونی جیاوازی ده‌ركه‌وتوی ئاماریی له ئاڵۆزیه‌كانی سێكس له ئاستی ئاماری (٠.٠٥) به پێی ئاستی خوێندن و له به‌رژه‌وه‌ندی نمونه‌ی دبلۆم و زیاتر. نه‌بونی جیاوازی ده‌ركه‌وتوی ئاماریی له شێوه‌ی له‌ش به پێی گۆراوه‌كانی (ته‌مه‌ن، ماوه‌ی هاوسه‌رگیری، ژماره‌ی مندال و ئاستی خوێندن). ئاماژه‌ی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به‌ستراو له نێوان پێوه‌ری ئاڵۆزیه‌كانی سێكس و شێوه‌ی له‌ش و هه ر سێ ره‌هه‌نده‌كه‌ی به ئاستی (٠.٠٥)، (٠.٠١)گۆراوی شێوه‌ی له‌ش و هه‌ر سێ ره‌هه‌نده‌كه‌ی ئاماژه‌ن به هه‌بونی ئاڵۆزیه‌كانی سێكس له ژن و پیاوی خێزاندار به ئاستی (٠.٠٥). له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامه‌كان، توێژه‌ر گه‌شت به چه‌ند پێشنیار و پێشبینیه‌ك . كليله وشه : شڵه‌ژاني سێكسى ، گۆڕاوه‌كان ، ژن و مێردى هاوسه‌رداركۆمه‌ڵى كورد.4-ڕیكه‌وتی 23-10-2023 لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شی ڕێنمایی به‌هه‌ماهه‌نگی مامۆستایانی به‌ش، ڕیوڕه‌سمێكیان ڕێكخست له‌به‌شه‌كه‌یان به‌بۆنه‌ی به‌خشینی به‌ڕێز(پ.د.محمد محی ا‌لدین صادق) له‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ش وه وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی به‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێز(پ.ی.د.ولید خالد بابان) هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان(د.نه‌زاد اسماعیل؛ د.جه‌یران صباح).6-ڕێكه‌وتی 24-10-2023 مامۆستای به‌شی ڕێنمایی(م.ی.شاهین خالد) سیمنارێكی پێشكه‌شكرد لبه‌ناونیشانی(وزەی ئەرێنی و وزەی نەرێنی) كه‌تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هەموو تاکێک وزەیەکی هەیە ئەرێنی یە یان نەرێنی یە، ئەو وزەیە بنیات دەندرێت لەسەر ئەو هه‌سته‌ی تاک هەیەتی وە تێڕوانینی تاک بۆ ژیان. ئێمە ئەو وزەیە نابینین بەڵام کاریگەری یەکەی لەسەر تاک بە دیار دەکەوێت. وزەی ئەرێنی بریتییە لە کۆمەڵێک هەڵوێست و مشاعیر ڕێگای بیرکردنەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی کە خۆی لە خۆشەویستی و سۆز و گەشبینی و بەختەوەری دەبینێتەوە. وزەی نەرێنی تاک دەبێتە هەڵگری ڕق وکینە کە ئەمەش لە ڕەفتاری تاک ڕەنگ دەداتەوە کە تاک خەمۆکە چالاکی کەمە لە هەندێ بارودۆخدا. بە چەند ڕێگایەک دەتوانین وزەی ئەرێنی بە دەست بهێنین (یەکەم: گۆڕانی شتە نەرێنی یەکان بۆ ئەرێنی یەکان، دووەم: لەبیرکردنی ڕابردوو. سێیەم: تێکەڵاوبوون لەگەڵ کەسانێک کە وزەی ئەرێنی یان هەیە. چوارەم: گۆڕانی شێوازی ژیان) چەمکی وزەی ئەرێنی لای گەشەپێدانی مرۆیی وەکوو شێوازێکی چارەسەر بەکاردێت ئەو چارەسەرە وا لە تاک دەکات کە ئەو بیرۆکە و مشاعیری نەرێنیی کەتاک هەیەتی بیگۆڕێ بۆ ئەرێنی.”6-ڕێكه‌وتی 24-10-2023 مامۆستای به‌شی ڕێنمایی كۆلێژه‌كه‌مان(د.تانیه وصفی) سیمنارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(پیربوونی دەروونی) كه‌تێێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دیاردەیەکە لەلای گەنجان و هەرزەکاران سەرهەڵدەدات کە رەفتارو بیرکردنەوەی کەسی تووشبوو وەک کەسێکی بەساڵاچوە،ئەم حاڵەتە بەهۆی چەند هۆکارێک روودەدات(نەگونجان،تێکچوونی هؤرمۆنەکان،توشبونبە نەخۆشیەکی درێژخایەن).بەپێی توێژینەوەکان ئەم حاڵەتە لەلای ئافرەت زیاترە بەتایبەت لەلای ئەوانەی کە لەتەمەنێكی بچوک هاوسەرگیری دەکەن یان بە زۆربە شوو دەدرێن.7-له رۆژی سیشه‌ممه ریكه‌وتی31-10-2023 سمیناریك پیشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سلیمان مامۆستا له به‌شی رینمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی به ناونیشانی ( الشخصیه الاستباقیة – كه‌سایه‌تی چالاك) تێیدا پێناسه‌ی ئه‌م چه‌مكه‌ی خسته روو به‌وه‌ی كه بریتیه له “مەیلێکی تاڕادەیەک جێگیر بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ژینگەیی. ئەمەش ئاماژەیە بۆ مەیلی سروشتی بۆ بەشداریکردن لە ڕەفتاری چالاکانە لە بارودۆخی جۆراوجۆردا. وه‌له‌م كه‌سايه‌تيه‌دا چه‌ند سيفاتيك به‌دی ده‌كريت وه‌كو توانای دەستپێشخەری و وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە کارەکان ، و توانای بینینی دەرفەت و ڕەوتەکانی داهاتوو وه باسی چه‌ند میكانزمیك كرا كه یارمه‌تی مندال بدریت له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردنی له‌ناو خیزاندا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره كه‌سایه‌تیه.