-
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی ده‌روونی وپه‌روه‌رده‌یی به سه‌رپه‌رشتی (دكتۆره تانیه وصفي عبدالله) رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (5/2/2024) هه‌ردوو قوتابی قۆناغی چوارومی به‌شی ناوبراو(ئیمان سه‌ردار محمد قوتابی قۆناغی چواره‌م و پاوان سیامه‌ند قادر قۆتابی قۆناغی سێیه‌م) سمینارێكیان له ژێر ناونیشانی (فشاری دەروونی) پێشكه‌ش كرد کەتێدا باس له پێناسه‌ی فشاری دەروونی كرا و کەی هەست بەفشار دەکەین و چۆن مامەڵە لەگەڵ فشارەکان بکەین یان چۆن فشارەکانمان کۆنترۆڵ بکەین ئامانج له پێشكه‌ش كردنی سمیناره‌كه بریتی بوو لەوەی كه تاکەکان بە لایەنی دەروونی خۆیان ئاشنابکرێن و زیاتر له جەسته و دەروونی خۆیان تێبگه‌ن.
-
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (6/2/2024) بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. وەلید خالد بابان) سەرۆک بەشی ڕێنمایی دەروونی وپەروەردەیی سمینارێکی پێشکەشکرد دەربارەی ئەتیک ومۆڕاڵی ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان، کە تێیدا تیشکی خستە سەر ئەو بەها ئەخلاقی وزانستیانەی کە پێویستە توێژەران لە کاتی ئەنجامدانی توێژینەوەکان پەیڕەویان بکات، لە پێناو بەدەستهێنانی ئەنجامی ورد ودرووست بەبێ ئەوەی ببێتە مایەی زیان گەیاندن وئازاردانی ئەو سامپڵەی کە توێژینەوە زانستیەکانیان لەسەر ئەنجام دەدرێت. ولە کۆتایی سمینارەکە مامۆستایان سمینارەکەیان بە پرسیار وبیروڕاکانیان بابەتەکەیان دۆڵەمەندترکرد.
-
وه‌كوو به‌شی رێنمایی ده‌روونی وپه‌روه‌رده‌یی رۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (7/2/2024)هه‌ڵساین به ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی زانستی ومه‌یدانی له بابه‌تی (كارامهییه ئه‌كادیمیه‌كان ) ڵه گه‌ڵ پۆلێگ له قوتابیانی زانست خواز ی قۆناغی یه‌كه‌می به‌ش به سه‌رپه‌رشتی مامۆستای بابه‌ت (م.اریان حسین دزه‌یی) بۆ كۆلێژی ئاداب به‌شی (ده‌روونناسی) له لایه‌ن ستافی به‌شی ناوبراو پێشوازییه‌كی گرمیان لێكرا به شێوه‌یه‌كی گه‌رم و گوڕی پر زانست وئه‌كادیمی وشادبووینهوه به پۆلێك له مامۆستایانی ماندونه‌ناس كه پێشتر مامۆستای كۆلێژه‌كه‌مان بوونه و پێگه‌و جێگا وپه‌نجه‌یان دیاره له به‌شه‌كه‌مان له كۆلێژی په‌روه‌رده، وه كۆمه‌لێك بیڕڕای جیاواز ئاڵوگۆر كران، هه‌روه‌ها له لایه‌ن به‌رێز(پ.د. عمر په‌تی ) سمینارێكی پڕ له هزری دێرین و گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو و سه‌رده‌می خۆی و چالاكیه‌كانی له كۆلێژی په‌روه‌رده خرایه به‌رده‌م قوتابیانمان و له سالانی هه‌شتاكان و باسی خاڵی هاوبه‌شی ههردهوو به‌ش كرا و له ئاستی پڕۆگرام و خوێندنی باڵا پاشان له‌لایه‌ن بڕیارده‌ری به‌ش ماموستا(هێمن صالح أحمد) كه هاوهلمان بوو بۆ به‌شی نامه‌ی ماسته‌رو دكتورا له كتێبخانه‌ی كۆلێژ كه به‌راستی جێگای شانازین كه شوێنێكی وا پڕاوپڕ له نووسین و شه‌ونخوونی قوتابیانی خوێندنی بالا له‌م شوینه به رێك وپێكی هه‌ڵگیراوه، ده‌ستخۆشیمان له ستافی په‌رتوكخانه كرد وماموستا دلێر كۆمهڵیێك رینمایی دا به قوتابیان و هاندانیدان بۆ درێژه‌دان به رێچكه‌ی خوێندنیان، لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین سوپاسی به‌شی (ده‌روونناسی) له كۆلێژی ئاداب بكه‌ین به هه‌موو ستافیان ته‌ندروست باش بن ونموونه‌یان زۆر بێت بۆ خزمه‌ت كردنی زانكۆ‌و هه‌ولیرو كوردستان.
-
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی ڕێنمایی دەروونی و پەروەردەیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێککەوتی (11/2/2024) بەسەرپەرشتی (دکتۆرە تانیە وصفی عبداللە ) سەردانێکی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی رێنمایی پەروەدەیی ودەروونی رێكخرا بؤنەخؤشخانەی دەروونی هەولێر بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی قوتابیان بە دیارترین کەیس ونەخۆشیە دەروونیەکان کە لە لایەن رێنماییکارانی نەخؤشخانە زانیارییەکان روونکرانەوە، بووه جێی بایه‌خی قوتابیان وزانیاری سوودبه‌خشیان وه‌رگرت.
-
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (13/2/2024) بەڕێز (د.لمیا كه‌مال عبدالله) سمینارێکی بە ناونیشانی (تەندروستی کۆمەڵ) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر ئاشنا بوونی کۆمەڵگا بە تەندروستی گشتی کە پەیوەندی بە ھەندێ نەخۆشی کۆمەڵی ھەیە وەکو شەکرە پەستانی خوێن وە قۆلۆن دەبێت زۆرینەی تاکی کۆمەڵگا زانیاری دەربارەی ئەم نەخۆشییانە ھەبێت جا تووش بوو بێت یان توش نەبوو، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێککەوتی (14/2/2024) بەڕێز (م.ی. اریان حسێن سلێمان) سمینارێکی بە ناونیشانی (هاورەگەزخوازی) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر پێناسه‌ی هاورەگەزخوازی و هۆكاره‌كان ونیشانه‌كانی هه‌روه‌ها باسی له هاوره‌گه‌زخوازی كرد له دیدی ده‌روون پزیشكان و ده‌روون تیماركه‌ران، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
-
رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری (15/2/2024) سمینارێك له ژێر ناونیشانی (هەرزەکاری وگۆڕانکاریەکانی ) له لایه‌ن هه‌ردوو قوتابی (رحمە ئاوارە محمد) و (دانيه عبدالخالق خالد) قۆناغی چواره‌می به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی له قوتابخانەی خەباتی بنەڕەتی کچان بۆ پۆلی حه‌وته‌م پێشكه‌ش كرا، کەتیایدا باس لە قۆناغەکانی هەرزەکاری وهەریەک لە گۆڕانکاریە جەستەیی و کۆمەڵایەتی و دەروونیەکان کرا، هەروەها گرفتەکانی هەرزەکاری و لەکۆتایشدا چەند ڕێنماییەکی بەسوود تایبەت بەم قۆناغه پێشكه‌ش به قوتابیان كرا .
-
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (21/2/2024) بەڕێز (م.ی. اریان حسێن سلێمان) سمینارێکی بە ناونیشانی (ره‌نگی گوله‌كان) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر مانای هه‌ریه‌ك له ره‌نگه‌كان كه باسی له ره‌نگی گولی (سوور، ره‌ش، په‌مه‌یی، سپی، سه‌وز، زه‌رد و پرته‌قالی) ومانای هه‌ریه‌كه‌یان كرد، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.