كار‌و چالاكییه‌كانی به‌شی ڕێنمایی ده‌رونی بۆ مانگی نۆی 2022 October 1, 2022 Category: educational and psychological counseling Leave a comment 1-له‌ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رواری 21-9-2022 به‌ڕێز(پ.ی.د.محمد محی ا‌لدین صادق)سه‌رۆكی به‌شی ڕێنمایی سیمنارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(گرنگی و ڕۆڵی به‌شی ڕێنمایی له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ییدا) كه‌به‌وردی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ی كه ڕێنمایی كاری په‌روه‌رده‌یی ده‌رچوی به‌شی ڕێنمایی ده‌رونی ڕۆڵی تێیدا ده‌بینێت و ده‌توانێت ڕۆڵی كاریگه‌ر ببینێت له‌بواری په‌روه‌رده‌و خێزان و قوتابخانه‌و ڕینمایی كردنی تاك دا .2-هه‌مان ڕۆژ 21-9-2022 به‌ڕێز(د.تانیه وصفی) سیمنارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی(ڕێنماییه نوێیه‌كانی دڵنیایی جۆری)بۆساڵی خوێندنی 2022-2023 كه‌تێیدا تیشكی خسته‌سه‌ر چۆنێتی خود په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا ئه‌كادیمییه‌كان و چۆنیه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی نمره له‌هه‌رسێ بواره‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دڵنیایی جۆرییدا .3-ڕؤژی سێشه‌ممه به‌رواری 27-9-2022 به‌ڕێز(د.كازم گزال)مامۆستا له‌به‌شی ڕێنمتیی سیمنارێكی پێشكه‌شكرد به‌ناونیشانی: كاریگەریەكانی ئاڵوودەیی الكترونی و لێكەوتە مەترسیدارەكانی لەسەر لایەنی جەستەیی وهەروەها تەندروستی هزریمان و كاریگەریە كۆمەڵایەتیەكانی) ئەم پرسە لە ناوكۆمەڵگا و خێزان ، ئەمەش بە باسكردنی كورتەیەكی مێژووی سەرهەڵدانی هەريهك لە ( جیلی Millennials ) و بەراوردكرندی بە تووێژی جیلی(GEN Z) لە كاتی ئێستاماندا و پێشبینیەكانی ئەو گۆرانكاریە خێراییانەی بەڕێوەدەبێت لە دەرئەنجامی پێشكەوتنی تەكنەلۆژی بەتایبەت لەسەر تەندروستی هزری و دەروونیمان .