-
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێککەوتی (14/1/2024) بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (د. ولید خالد بابان) سه‌رۆكی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ گشت مامۆستایانی به‌شه‌كه ساز كرد كه تێیدا بۆ سمسته‌ری دووه‌م به‌شه وانه‌ی مامۆستایان به پێی پسپۆڕیان دابه‌ش كرا.
-
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (16/1/2024) بەڕێز (د.عمر حمه ئه‌حمه‌د) سمینارێکی بە ناونیشانی (کۆپ 28 گۆڕانی کەش و هەواو مافەکانی مرۆڤ) پێشکەشکرد كه کەتێیدا ئاماژەی کرد بە کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا لەسەر بونەوەران و بەتایبەتی مافەکانی مرۆڤ و چۆنێتی ڕوبەڕوبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. لەدرێژەی سیمنارەکەدا بەوردی ئاماژەی بەگازە گەرمکەرەکانکردو کاریگەریان لەسەر تەندروستی دەرونی هاوڵاتیان. له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
-
رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (30/1/2024) به رێز (د. كاظم گزال) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (كاریگەرييە دەروونیەكانی خواردن و خواردنەوە كە لە كاتی ئێستاماندا) پێشكه‌ش كرد، كه بوونەتە جێگای باس و پرسی توێژەران و خەڵك بە تامەزرۆیەوە دەیەوێت بزانێت كە خواردنی درووست و كاریگەرييە ئەرێنیەكان چین هەروەها چین ئەم خوادنانەی كە كاریگەری نەرێنی دەكەنە سەر جەستەو دەروونمان . بۆیە لەم سیمنارە بەشێوەیەكی ورد ئاماژە لەسەر گۆرانكارييە دەروونیەكان هەروەها فسیولوجیەكان كرا لەوانەش (میزاج و هەست كردن بە خۆشی و كەم كردنەوەی دڵەراوكێ و ئەم خوادنانەی كە یارمەتی یادگە ده‌ده‌ن، هەروەها مەترسی خوادنە پر شەكرەكان و دۆزینەوەی بەدیل بۆیان )، وه باس كردنی شلەژانە خۆراكیەكان لە دەرئەنجامی ئەم خوادنانەی كە مرۆڤ رۆژانە بەكاریان دەهێنێت خرانە بەر باس و لەكۆتایی پێشنیار و راسپاردەی پێشكەشكار خرانە روو لەگەڵ دەوڵەمەندكردنی بابەتەكە بە پرسیار و وەلامی مامۆستایان.
-
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی رۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری (31/1/2024) هه‌ردوو قوتابی قۆناغی چوارومی به‌شی ناوبراو(رۆشنا صلاح محمد و رحمه ئاواره محمد) سمینارێكیان له ژێر ناونیشانی (ژیانی زانكۆ) بۆ قوتابیانی قۆناغی یه‌كه‌می به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی پێشكه‌ش كرد، کە ته‌وه‌ره‌كانی بریتی بوون لە گۆرانکاریەکانی ژینگەی زانکۆ وخۆگونجاندن لەگەلی ، هەروەها چۆن سوود لە زانکۆ وەربگرین و لەم ماوەیەدا خۆمان بەرەو پێش ببەین، وە هەلگرتنی بەرپرسیاریەتی و هەنگاونان بەرەو داهاتوو، لە کۆتاییدا چەند ڕێنمایی و ئامۆژگاریەکی گرنگ تایبەت بە زانکۆ پێشكه‌ش به قوتابیان كرا.