كۆنووسی كۆبوونەوەی زانكۆی سەلاحەدین و رێكخراوی ئای ئۆ ئێمی نەتەوەیەكگرتووەكان
رێكەوت: 19/4/2022
شوێن: بەرێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەكان لە سەرۆكایەتی زانكۆ
بەمەبەستی هەمامەنگی زیاتر و بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ پرۆژە و بیرۆكەكانی قوتابیانی زانكۆی سەلاحەدین، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەكان- تازەگەر
(EDF-i)
لە رێكخراوی
IOM
سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان ئەنجامدرا. رێكخراوەكە خاوەن پرۆگرامێكی دابینكردنی پاڵشتی داراییە، بێ گەڕاندنەوە، كە قوتابی داواكار دەتوانێ داوای بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریكی بۆ 30 هەزار دۆلار بكات.
بۆ ئەم مەبەستە گرنگە قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە گشت كۆلێژ و بەشەكان ئاگاداربكرێنەوە، بەتایبەت ئەوانەی خاوەن پرۆژەن یان بیرۆكەی دامەزراندنی پرۆژە و كاری خۆیان هەیە دوای دەرچوون، سندوقی ناوبراو هاوكاری دارایی بێ قەراندنەوە دەداتە قوتابیان.
قوتابیانی ئارەزوومەند، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی وێبسایتی پرۆگرامەكە بكە لەرێگەی
(edf.iom.int)
، هاوكات گرنگە قوتابیان بەوردی ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن:
1. دڵنیابوونەوە لە مەرجەكانی شایستەبوون.
2. ڕەچاوكردنی پێوەرە گشتییەكان.
3. پێوەرە تایبەتییەكانی دامەزاراندنی كارو بزنسی نوێ و تازەگەر.
هەنگاوە كردارییەكانی پێشكەشكردنی داواكاری لە مانگی 8ی 2022، دەستپێدەكەن، پێویستە ناوی ئەو قوتابیانە تۆماربكرێ كە ئارەزوومەندی پێشكەشكردنن، چونكە نوێنەرانی سندوقی گەشەپێدانی پرۆژەكان- تازەگەر
(EDF-i)
كۆبوونەوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ قوتابیەكان ئەنجامدەدات
https://edf.iom.int/