له رۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 09/12/2020 دا, لێژنه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى به‌شى فيزيك به سه‌رۆكايه‌تى (د.كاروان وسمان) و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قوتابيانى قۆناغى دووه‌م كه پێكهاتبوون له‌م به‌رێزانه (یونس محمد, عمر سعید, أحمد صباح) هه‌ڵسان به رشاندنى ده‌رمانى دژه‌به‌كتريا و ڤايرۆس له گشت هۆڵ و تاقيگه‌كانى به‌ش وه‌ك به‌شێك له جێبه‌جێكردنى رێنمايه ته‌ندروستيه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ يه‌كه‌ى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و په‌تا به‌تايبه‌تى په‌تاى COVID-19.
به‌شى فيزيك ئه‌م چاڵاكيه به‌رزى نرخان چونكه به‌شێكه له پاراستنى گشت قوتابى و مامۆستايان له‌م په‌تايه.
شايانى باسه كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌ڵسا به ته‌رخانكردنى بودجه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ گشت زانكۆيه‌كان به مه‌به‌ستى كرينى ده‌رمانى خاوێنكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئه‌م په‌تايه ببێته‌وه و رێژه‌ى توشبووان كه‌مبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنى زانكۆ و به‌تايبه‌تى خوێندنى ئاوێته له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين به سه‌ركه‌وتووى به‌رێوه ببرێت.