رۆژى چوارشەمە ريكکەوتى2020/12/23 .. كاتژمێر 10 ى بەيانى و ئامادەبوونى بەريز پ.ى. د.جوهر سەرۆكى زانكۆى سەلاحەدين ..و بەريزان پ.ى. د.سعيد عمر ابراهيم راگرى كۆليژ..و پ.ى. د.سمير بلال جودت ياريدەدەرى راگرى كؤليژ ..و بەريز د.ديار جەبارى بەرپرسى دلنيايي جۆرى لە كۆليژى پەروەرده .. مەراسيمى دابەش كردنى بروانامەى ريزلينان تايبەت بە پرۆسەى دلنيايى جۆرى بەسەر مامۆستايانى بەشە مرۆڤايەتيەكانى ( رينمايى دەروونى وپەروەردەيى و پەروەردەى تايبەت و زمانى كوردى و زمانى عەرەبى و زمانى ئينگليزى ) لە هۆلى عبدالله حداد لە كؤليژ ئەنجام درا ..
جيگەى باسه ..مەراسيمەكه بە پابەندبوون بەرينمايى تەندروستى يەكان بەريوەچوو .. وتيشك خرايه سەر زەحمەتى و ئاستەنگەکانی بارى دارايى و بلاوبوونەوەى پەتاى كۆڤيد 19 لە سالى خويندنى 2019 – 2020 .. بەوجؤرەش مامؤستايانى كؤليژى پەروەردە لە زانكؤى سەلاحەددين – هەولير .. بە شانازيەوە پلەى شايستە و بالا لە پرؤسەى دلنيايى جؤرييان بەدەست هينا .