ئەمڕو به چاودێرى بەڕێز سەرۆكى زانكۆی سەڵاحەدین – هەولێر پ.ى.د. كامران يونس و به سەرپەرشتى پ. ى.د. سعيد عمر ابراهيم راگرى كۆلێژى پەروەرده و به ئامادەبوونى بەڕێزان وەزيرى پيكهاتەکان بەڕێز ایدن معروف و وەزیری و گواستنەوە و گەیاندن بەڕێز انو جوهر و پ.ى.د. سمير جودت بلال ياريده دەرى راگرى كوليژ و د. كوثر سه روك به شى زمانی سريانى و مامۆستایان و سەرۆک بەشەکانی کۆلێژی پەروەردە مەراسیمی کردنەوەى پەرتوكخانەى پروفيسۆر دكتۆر يوسف متى بۆ مخطوطاتى زمانى سريانى له بەشى زمانی سريانى بەڕێوەچوو.














