رێكه‌وتی (15-1-2018) له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت له زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی به‌ش و ستافي مامۆستایان. پێشوازی له (د.میسون الحدیدي) به‌رپرسی ( مركز دار العطاء) ى ئیماڕاتی ستافه‌كه‌یان كرا. له كۆبوونه‌وه‌كةدا باس له هه‌مه‌هه‌نگی نێوانیان كرا بۆ مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنیان له پسپۆڕی و شاره‌زاییه‌كانی زانكۆ، هه‌روه‌ها ڕه‌خساندنی بواری ڕاهێنان بۆ قوتابیانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت تاوه‌كو گه‌شه‌پێدانی زیاتر له‌م بواره بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه. شایانی باسه ئه‌م سه‌نته‌ره تایبه‌تة به چاره‌سه‌ركردن و ئاماده‌كردنی نه‌خۆشیه‌كانی گۆشه‌گیری و چاره‌سه‌ری كه‌ڕوڵاڵی و لة بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت. و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی تری هه‌ن كه‌وا خزمه‌ت به بواری په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌ن له كوردستاندا. به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تیش له زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاوه‌كو ئێستا یارمه‌تی و هه‌ماهه‌نگی زانستی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له‌م دامه‌زراوانه كردووه تاوه‌كو په‌یامی خزمه‌ت و پێگه‌یاندنی فێرخوازان و به زانستیيتر كردنی پلانی كاریان له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه.