ئەمڕۆ شه‌ممه رێکەوتی ۳٠/۱۱/۲٠۱۹ لە ژێر چاودێری بەڕێز (پ. ی. د. سعید عمر ابراهیم) ڕاگری کۆلێژ زنجیره وۆركشۆپه‌كانی بەشی کیمیا به‌وته‌ی به‌ڕێزڕاگری كۆلێژ و (پ.ی.م. عادل حمید) سه‌رۆكی به‌شی كیمیا به به‌خێرهێنانی میوانان، و ده‌ست خۆشی له ستافی ئاماده‌كاری وێرك شۆپ ده‌ستی پێكرد، له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێك، وێرك شۆپه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایان له‌كه‌شێكی زانستی به تاقیكردنه‌وه‌ی كرداری نوێ و سه‌رده‌میانه به‌شێوازێكی ئه‌كادیمیانه‌ی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش كرا. پاشان به تێبینی و پرسیار… بابهتهكان زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و بوویه جێی ڕه‌زامه‌ندی ئاماده‌بوون و وه‌رگرتنی زانیاری گرنگ و نوێ .. شایانی باسە كه‌وا زنجیره وێركشۆپهكان خۆی لە (٤) چوار وۆرکشۆپی جیاواز ده‌بینیته‌وه كه له ڕۆژانی شه‌ممه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
سوپاس بۆ لێژنه‌كانی ئاماده‌كاری و سه‌رپه‌رشتیاری وۆرك شۆپه‌كان
ڕاگرایه‌تی كۆلێژ