بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە مامۆستایان و قوتابیان و و کارمەندانی کۆلێژەکەمان دەکەم ـ
.
بەناوی خۆم و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژ مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەڕێز و قوتابیانی خۆشەویست، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، جەژنی ڕۆژووگرانی موسڵمان گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم، هیوادارم خودای گەورە ڕۆژوو دوعا و نوێژەکانتان لێ قبووڵ کردبێت، هیوای جەژن و پشوییەکی خۆش و پڕ لە ئارامی ئاسودەیی و تەندروستی بۆ هەمو لایەکتان دەخوازم. وە ھیوادارین کە ئەم جەژنە کۆتایی بەناخۆشیەکان بھێنێ وە دەرگای خۆشی بە رووی ھەموومان بکاتەوە .
بەو بۆنەوەیە لە خودا دەپاڕێمەوە کە کوردستانەکەمان بپارێزێت و دووریین لە هەموو ناخۆشییەک لە خودا دەپاڕێینەوە کە ئەو پەیوەندییە باشەی نێوان هەموو لایەک لە (مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و ئیدارە) هەروا بە بەتینی بمێنێتەوە.
هیوای خۆشی و تەندروستی و سەلامەتی و جەژنێکی خۆش بۆ هەموو لایەک.
پ. ی. د. مازن عبدالخالق عثمان
ڕاگری کۆلێژ