بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم.
بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم.
بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە.
لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە. “هەژار-موکریانی”
21ی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن ڕێکخراوی کلتووریی نهتهوه یهکگرتووهکان “یونسکۆ”وه بە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک دەستنیشانکراوە.
زمان، ناسنامە و پێناسەی هەر مرۆڤ و نەتەوەیەکە و بەشێکی گرنگی کولتوور و کۆڵەگەیەکی بنەڕەتیی نیشتمانسازییە، بۆیە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک، ئەرکێکی گرنگ و لەپێشینەی خێزان و کۆمەڵگە و دامەزراوەکانی حکومەتە.
زمان، ناسنامەو ڕەمزی مانەوەی گەلانە
لە رۆژی جیهانی زمانی دایک
با هەموومان زمانی کوردی بپارێزین و گەشەی پێبدەین .
لە رۆژی جیهانی زمانی دایک ـ سڵاو لە دایکانمان ئەوانەی کە نەوە دوای نەوە بە کوردی نەوەکانیان بە زمانی کوردی پرژان و بوونە گەورە مامۆستا بۆ نەوەکان و بە زیندوو مانەوەی زمانی کوردی.
سڵاو لە دیوان و فۆڵکڵۆر و پندی پێشینان و شەوچراخانی دیوانخانەکانی لادێ و گوندەکانی کوردستان کە سەرچاوە و بونیاد و ستوونی مانەوەو پاراستنی زمانی شیرینی کوردین.