1-به‌رواری 14-2-2023 دوسیمنار پێشكه‌شكرا بۆمامۆستایانی به‌شی ڕێنمایی له‌لایه‌ن به‌ڕیزان:(د.لمیاء كمال) و (م.نه‌وزاد اسماعیل)، له‌سه‌ره‌تادا د.لمیاء تیشكی خسته‌سه‌ر سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی(رهاب السعادة) وه‌ك یه‌كێك له نه‌خۆشییه‌كانی فۆبیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ترسێكی نالۆژیكیی زیاده‌یه كه‌په‌یوه‌سته به مه‌ترسییه‌كی دیاریكراوه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌وه په‌یوه‌سته به فۆبیای ئاسوده‌یی په‌یوه‌سته به دڵه‌ڕاوكێ و دودڵی به‌به‌شداریكردن له‌و چالاكیانه‌ی كه ئاسوده‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌وكه‌سی كه‌توشی ئه‌م جۆره شڵه‌ژانه ده‌بێته‌وه هه‌ست به‌خه‌مباری ده‌كات و خۆی ده‌پارێزێت له‌و چالاكیانه‌ی كه‌ده‌بنه هۆی ئاسوده‌یی. دواتریش سیمناری دووه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز(م.نه‌وزاد اسماعیل)ه‌وه بوو به‌ناونیشانی. مێدیتەیشن و هەناسەدانی بەئاگایی و گرنگی لایەنی تەندروستی دەرونی و جەستەیی بۆ مرۆڤ. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد کە سێ جۆری سەرکەی مێدیتەیشن هه‌یه: ١ تەرکیز. ٢ چاودێری کردن ٣ ئۆتۆماتیکی و چۆنێتی ئەنجام دانی وە سوودەکانی مێدیتەیشن، له‌هه‌مانكاتدا تەوەری دووەم چۆنێتی هەناسەدانی ئاگایی یان هەناسەدانی چارەسەری و سوودەکانی و چۆنێتی ئەنجام دانی و کاریگەریەکانی لەسەر عەقڵ و جەستە خسته ڕوو.
2-ڕێكه‌وتی 21-2-2023 هه‌ردوو به‌ڕێزان: د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین و م. سروه جعفر، دوو سیمنار پێشكه‌شكران، له‌سه‌رتادا به‌ڕێز د.شه‌وبۆ تیشكی خسته سه‌ر سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی: ڕەنگەکان و کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و هەستەکان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان کە لەبواری دەروونزانیدا ئەنجام دراون بۆمانيان پشتڕاستکردۆتەوە کە ڕەنگەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ژیانی سۆزداری و باری دەروونی مرۆڤ هەیە، بەپیی کەسایەتی و مەیل و باری دەروونی مرۆڤ دەدۆزرێتەوە بە پرسیارکردن لەبارەی ئەو ڕەنگانەی کە حەزی لێیە یان لە ماڵەکەیدا هەن….دواتریش مامۆستا سروه تیشكی خشته سه‌ر سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی(ايروتومانيا) متلازمة دي كليرامبو، شیوەیە کە لە شیوەکانی شلەژانی وەهمی کە کەسی توشبوو دەکەویتە داوی خۆشەویستی کەسانی پلە بەرز لە کۆمەلگا وەک (گۆرانیبێژیکی ناودار و کەسانی سیاسی پلەبەرز …)وەئەوکەسانە بیروبۆچونيان وايه كه كه سه كان به شێوه يه كى نهێنى سه رساميان بوونه وه سه رسامى خۆيان له رێگه‌ى راگه ياندن يان ناردنى نامه يان له رێگاى ته‌ماشاكردن بۆيتن ده رده خه ن وه كه سى تووشبوو ره فتارى نه رێنى ده كات بۆ نزيك بوونه وه وه هه‌ر كاتێك قبوول نه كرا ده بێته كه سێكى ترسناك بۆخۆى و كؤمه لگاكهی.
3- ڕێكه‌وتی 25-2-2023 به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستای به‌شی ڕێنمایی به‌ڕێز د.تانیه وصفی قوتابیانی قۆناغی سێیه‌م سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی هه‌ولێریانكرد به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاشنابون له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی جۆره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان و دیارتینیان و چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی چۆنیه‌تی مامهڵهكهردنی دروست له‌گه‌ڵیاندا كه توێژه‌رانی ده‌رونی ئهونهخۆشخانهیهبهوردی تیشكیان خسته‌سه‌ری.
4-ڕێكه‌وتی 28-2-2023 ههردوبهڕێزان د.كازم زرار و د.تانیا وه‌صفی دوسیمناریان پێشكه‌شكرد بۆمامۆستایانی به‌شی ڕێنمایی، له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێز د.كازم تیشكی خسته سه‌ر سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی كاتژمێری بایۆلۆژی ئێمه‌و ڕێكخستنی خه‌و باری سایكۆلۆژیمان، به‌ڕیزیان تیشكی خسته سه‌ر ڕۆڵێ كاتژمێری بایۆلۆژی له‌ژیانی مرۆڤ و كاریگه‌رییه سایكۆلۆژییه‌كانی و په‌یوه‌ندی بهشڵهژانه ده‌رونییه‌كانه‌وه؛ له‌هه‌مانكاتدا به‌ڕێز د.تانیه تیشكی خسته‌سه‌ر سیمناره‌كه‌ی به‌ناونیشانی: (تێکچوونی سۆزی وەرزی) و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئەم جۆرە تێکچونە لەهەردوو وەرزی زستان و هاوین روودەدات بەڵام لەوەرزی زستان زیاترە. کۆمەڵێک نیشانەی هەیە لەوانه ئارەزووی خواردنی زیاددەبێت خەوی تێکدەچێت وتوانای ئەنجامدانی چالاکیەکانی نامێنێ تووشی دڵەراوکێ دەبێت کؤمەڵێک نیشانەی تر. بۆچارسەرکردنی کۆمەڵێک رێکارهەیە لەوانە وەرزشکردن لەشوێنی کراوە سیستەمی خواردنی چاک بکات… ئەگەر چاک نەبووپێویستە سەردانی پزیشکی دەروونی بکات.