یەکەم
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٣١-٣-٢٠٢٤ سەرۆکی بەشی ماتماتیک
بڕوانامەی رێزلێنانی بەخشی بە مامۆستایانی سەرکەوتوو بە پلەی شایستە لەدڵنیایی جۆری کە سوپاس و پێزانینی سەرۆکی زانکۆیان پێ بەخشرابوو. شایەنی وتنە زۆربەی مامۆستایانی بەش گەیشتبوون بەم پلە و سوپاس و پێزانینەی سەرۆکی زانکۆ.
دووەم
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٣١-٣-٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ پ.ی.د.نیشتیمان نورالدین
سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەش ئەنجام دا دەربارەی شێوازەکانی نوسینی ریفرێنس و ڕێنماییەکانی پڕۆژەی توێژینەوە.
سێیەم
بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی میدتێرمی وەرزی دووەم بۆ گشت قۆناغەکان.
چوارەم
لەژێر چاودێری بەڕێز سەرۆکی بەش و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ماتماتیک، نمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەری قۆناغی یەک بۆ بابەتی خیبرەی ئەکادیمی ئەنجامدرا تێیدا باشترینەکان دیاریکران لەلایەن لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی بەشی ماتماتیک کە بریتی بوون لە
پ.ی.د.نیاری هادی حسێن
پ.ی.د صنعان محمد صالح خسرۆ
پ.ی.د فریاد حسێن عبدالقادر.
پێنجەم
تاوتوێکردن و چەسپاندنی ناونیشانی پڕۆپۆزەلی قوتابیانی دکتۆرا لە بەشی ماتماتیک.