چالاکیەکانی مانگی 09-2023 بەشی ماتماتیک September 30, 2023 Category: mathematics Leave a comment یەکەم:ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ٣-۹-٢٠٢٣ یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی بەشی ماتماتیک ئەنجام درا تێیدا پلانی ساڵی نوێی خوێندن و دابەش کردنی لێژنەکان دووبارە تاوتوێ کرایەوە و بریاری کۆتایی لێدرا.دووەم:ڕۆژی دووشەمە ٤-٩-٢٠٢٣ دەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن، تێیداپ.ی.د.رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک سەردانی هۆڵەکانی خوێندنی بەشی ماتماتیکی کرد و پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لەقوتابیان کرد و رێنماییەکانی بەش و پابەندبونی دەوام دوپاتکرایەوە.سێیەم: ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی ١٠-٩-٢٠٢٣ کاتژمێر نۆی بەیانی لە هۆڵی سیمیناری کۆلێژی پەروەردە، گفتوگۆی تێزی نامەی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا لەبەشی ماتماتیک (هێمن عبدالکریم احمد) بە ناونیشانی Spectrum of Rings and Modules ئەنجامدرا. تێیدا قوتابی دکتۆرا هێمن عبدالکریم بەسەرکەوتووی بەرگری لە نامەکەی کرد و بڕوانامەی دکتۆرای لە پسپۆڕی جەبر پێبەخشرا. ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆ پێکهاتبوو لە:پڕۆفیسۆر د. عبدالرحمن حمید مجید، زانکۆی بەغداد، کۆلێژی زانست. «سەرۆک لێژنە»پڕۆفیسۆر د. عادل قادر جبار، زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانست. «ئەندام»پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. رشاد رشید حاجی، زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی پەروەردە. «ئەندام»پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. صنعان محمد صالح خسرو، زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی پەروەردە. «ئەندام»پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. پێشەوا محمد خضر، زانکۆی سۆران، فاکەلتی زانست. «ئەندام»پڕۆفیسۆر د. پەروین علی حمادی. «ئەندام و سەرپەرشتیار» چوارەم:ڕۆژی پێنجشهممه ٢٨-٩-٢٠٢٣، بهڕێز(پ.ی.د.مازن عبدالخالق عثمان) ڕاگری كۆلێژی پهروهرده سەردانی بەشی ماتماتیکی کرد و لەنزیکەوە لەگەل مامۆستایانی بەشی ماتماتیک کۆبویەوە. وێڕای هیوای سەرکەوتن و تیشک خستنە سەر کاری بەیەکەوەیی بهڕێز ڕاگر بهڵێنی ههرجۆره ههماههنگی و هاوكارییهكیاندا بهمهبهستی سهرخستنی پرۆسهی زانست و پهروهردهیی لهكۆلێجهكهمان. لەکۆبوونەوەکەدا پێشنیارو داواکاریەکانی مامۆستایانی بەشی ماتماتیک تاوتوێ کران.