چالاکی یەکانی بەشی بایۆلۆجی ٢٠٢٤/٣ April 8, 2024 Category: Biology Leave a comment ١.گەشتی زانستی لە ڕێکەوتی ٨/٣/٢٠٢٤ بەشی بایۆلۆجی هەڵسان بە ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بە قوتابیانی پۆلی سێیەمی بەشی بایۆلۆژی سەرپەرشتی مامۆستایان (م.مقصود،م.رێبوار خدر،م.سانا کیفی،م.سەیران) بۆ بینینی پاشماوەی ئاوی پیسی هەولێر لە ناحیەی تورەق،پاشان سەردانمان بۆ پرۆژەی ئاوی هەولێر افراز ١ لە کورانی عنکاوە،جێگای باسە قوتابیان هەلسان بە بینینی پاشماوەی ئاوی پیسی هەولێر لەگەل چەندین سەرنج و تێبینی لەسەر ئاوە پیسەکە کە بۆ مەبەستی ئاودانی سەوزەوات بەکاردەهات ،بینینی هەنگاوەکانی خاوێنکردنەوەی ئاو لە افراز بە شێوەی فیزیاوی و کیمیاوی. ٢.سیمیناری بەشڕۆژی دووشەممە٢٠٢٤/٣/٢٥ ,کاتژمێر ١٠:٣٠ پ.د. سوسن محمد عبدالله سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی Identification of Streptococcus sanguinis Genes Producing Biofilm from Gingivitisلە هۆڵی ٣ ی بەشی کیمیا.