چالاکی یەکانی مانگی تشرینی یەکەم ی بەشی بایۆلۆجی February 6, 2023 Category: Biology Leave a comment یەکەم: سیمیناری ماوەی ڕاھێنانی قۆناغی چوارەم ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 11-10-2022 کاتژمێر 10:00 بەیانی سمیناری لێژنەی بینین و ڕاھێنانی بەڕێزان (د.تارا محمد حسن ،م.مقسودە قادر خورشید، م. شيماء محمد باپیر) لەژێر ناونیشانی (ماوەی ڕاھێنانی قۆناغی چوارەم ) بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بەڕێوەچوو ،کە لە نزیکەوە ئاشنا کران بە ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە و کۆلێژ وەھەروەھا گرینگترین گۆڕانکاریەکان و شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕاھێنان بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری ئەمساڵ ڕوونکرایەوە تاوەکو قوتابیان ⁄ ڕاھێنەران بەباشترین شێوە پەیڕەوی بکات و بۆ ئەم بابەتە ئامادە بکرێن جێگای ئاماژەیە بڕیارە لە 15-10-2022 قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە قوتابخانە بنەڕەتیەکان و ئامادەییەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی ڕاھێنان بکەن دووەم: ڕیزلێنان بۆ مامۆستایانی خانەنشين بوو ڕۆژی سێشەمەرێکەوتی25-10-2022 به ئامادەبوونی مامۆستایانى بەرێزی بەشی بایۆلۆجی مەراسیمی رێزلێنان ئەنجام درا بۆ مامۆستایانى بەرێزمان (پرۆفیسۆر دکتۆر جوهر فتاح سعید) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی و سەرۆکی پێشووی زانكۆی سەڵاحەدین و(پرۆفیسۆر دکتۆر دارا محمد امین جاف) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی و راگری پێشووتری کۆلێژی پەروەردە، بە بۆنەی خانەنشين بوونیان. بەم بۆنەوه سەرۆک و مامۆستایانی بەشی سوپاسى ماندووبونى ئەم مامۆستا بەرێزانەیان کرد، كە خانەنشين بوونه و سالانێکی زۆر خزمەتى زانكۆی سەلاحەددينيان كردووه و سەدان قوتابیان پێگەياندووه بۆ خزمەت كردنى زانست له ووڵاتماندا. سێ یەم: تاوتوێ نامەکانی ماستەر لە بەشی بایۆلۆجی: ١- ماستەری (بانو أنور عثمان) ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (بانو أنور عثمان) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. نادر نانەکەلی بوو). ٢- ماستەری (جيهاد جلال الياس) ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٦-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (جيهاد جلال الياس) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسۆری یاریدەدەر دكتورە کەەژاڵ محمد سلیمان بوو). ٣- ماستەری (وسام البير نوح) ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٧-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (وسام البير نوح) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسور دكتوره خديجه خليل مصطفى بوو). ٤- ماستەری (حليمه محمد صابر) ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٨-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (حليمه محمد صابر) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. پيمان اكرم حمه سعيد بوو). ٥- ماستەری (کیوان جبرائیل جیجو) ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٩-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (کیوان جبرائیل جیجو) ئەنجامدرا بەسەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسور (دكتوره سوسن محمد سورجی) بوو. چوارەم: سميناريك به ناونيشانى (ناساندنى كوليژ و وانەكان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم ) دوو شەممه رێكەوتى 31-10-2022كاتژمير 9:30 بەيانى بەرێز (ماموستا يونس صالح مصطفى) بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش و مامۆستایانی پۆلی یەک هه لسا به ئەنجامدانی سیميناريك به ناونیشانی (ناساندنى كوليژ و وانه كان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم) بۆ قوتابيانى پولى يەكەمى بەشى بايولوجى. پێنجەم: سميناريك به ناونيشانى (ناساندنی كوليژ و وانه كان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم ) دوو شه مه رێكه وتى 31-10-2022كاتژمير 9 به يانى بەرێز راهێنه رى گەشه پێدانى مرۆيى وياريدەدەرى بايولوجى بەرێز (مامۆستا يوسف عمر) هه لسا به ئەنجامدانى سميناريك به ناونيشانى ( زانكۆ دەروازەيەك بۆ گۆرانكارى ) بۆ قوتابيانى پولى يەكەمى به شى بايولوجى . بەم بۆنەیەوە سەرۆکی بەشی سوپاسی (ماموستا يوسف)ی کرد و هیوای خواست نمونه يان هه ر زۆر بيت بۆ خزمه ت كردنى زانست له كوردستان دا .