یەکەم
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٤-١-٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ سیمینارێک لەلایەن پ.ی.د نیازی هادی حسێن لە بەشی ماتماتیک ئەنجام درا لە ژێر ناونیشانی
Periodic Solution for a class of Perturbed
a Hyper jerk Memristive system
تێیدا گرنگی ئەم سیستەمە و جێبەجێ کردنەکانی ڕونکرایەوە.
دووەم
ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ٣١-١-٢٠٢٤ کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆ سیمینارێک لەلایەن پ.ی.د صنعان محمد صالح خسرۆ لە بەشی ماتماتیک ئەنجام درا لە ژێر ناونیشانی
Axial algebras of Jordan type
تێیدا گرنگی ئەم جۆرە ئەلجێبرایە
و دواترین توێژینەوەکان لەسەری ڕونکرایەوە.
سێیەم
ئەنجام دانی دوو سیمینار لەلایەن بەرێزان د.هێمن عبدالکریم لەژێرناونیشانی
P.radical ideals and P.rings
مامۆستا فەرمان علی ٲحمد لەژێر ناونیشانی (ئەژمارکردنی نمرەی قوتابی بە بەکارهێنانی ئێکسل شیت).
چوارەم
پ.ی.د رشاد رشید سەرۆکی بەش سەردانی قوتابیانی بەشی کرد لەنزیکەوە لەگەڵ قوتابیانی گشت قۆناغەکان کۆبویەوە بەبۆنەی دەست پێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن، تێیدا پیرۆزبایی لەقوتابیانی سەرکەوتوو کرد و خوێندن و هەوڵدانی زیاتر و ڕێنماییەکانی بەش و پابەندبوونی دەوام جەختی لێکرایەوە.
پێنجەم
بەرێز پ.ی.د رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک لەگەڵ نوێنەرانی بەشی ماتماتیک لە لێژنەی تاقیکردنەوەی كۆلێژ کۆبویەوە کە پێکهاتبوون لە بەرێزان “د.هێمن، د.ماهر، د.هۆگر، مامۆستا سعدیە زرار بڕیاردەری بەشی ماتماتیک “
سەرۆکی بەش سوپاس و پێزانینی خۆی پێڕاگەیاندن بەرامبەر دڵسۆزی کارکردن و ئەو هەوڵ و ماندووبونەی ئەندامان داویانە لە تاقیکرنەوەکانی کۆرسی یەکەم.