چاڵاکییەکانی بەشی فیزیک بۆ مانگی 3 / 2024 April 7, 2024 Category: Physics Leave a comment پێشانگاى پۆستەرەکانی قۆناغی یەکه‌می بەشی فيزيك له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 2/4/2024 و لەژێرچاودێری بەرێز سەرۆکی بەشى فيزيك, لێژنه‌ى هەڵسەنگاندنی پۆستەری قۆناغی یەک بۆ بابەتی (كارامه‌يى ئه‌كاديمى) ئەنجامدرا كه له‌لايه‌ن هه‌ردوو به‌رێز (د.قاسم فوزى احمد و م.ى.ئاڤان حیدر فرحان) ده‌ووترێته‌وه.هه‌روه‌ها باش‌ترين پۆسته‌ر دیاری‌کرا بۆ ئه‌وه‌ى له كۆنفرانسى ساڵانه‌ى پۆسته‌ره‌كانى كۆلێژ به‌شدارى بكات.لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی بەشی فيزيك بریتی بوون لەم به‌رێزانه‌ى خواره‌وه:پ.ی.د.سردار پير خضر (سه‌رۆك)پ.ی.م.گوڵاڵه محمد فرج (ئه‌ندام)د.ديار على رسول (ئه‌ندام) دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك له بەشی فيزيك له رۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 2/4/2024 و لەژێرچاودێری بەرێز ڕاگرى كۆلێژ و سەرۆکی بەشى فيزيك, لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌شى فيزيك هه‌ڵسا به دابه‌شكردنى سه‌به‌ته‌ى خۆراك بۆ ژماره‌يه‌ك له كارمه‌نده به‌رێزه و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده.سه‌به‌ته‌كه له ژماره‌ى مادده‌ى خۆراكى سه‌ره‌كى ههمهجۆر پێكهاتبوو كه له‌لايه‌ن لێژنه‌ى ناوبراو كڕابوو وه‌ك به‌شێك له چاڵاكى به‌رده‌وامى لێژنه‌كه.لێژنه ى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌م به‌رێزانه پێكهاتووه:1. پ.ى.د.حبيب حنا منصور (سه‌رۆك)2. م.گوڵاڵه ياسين بكر (ئه‌ندام)3. م.ى. خديجة نجم الدين (ئه‌ندام)4. م.ى.اڤين جوهر علی (ئه‌ندام) مه‌راسيمى چله‌ى ماته‌مينى پ.ى.د.شێرزاد عزيز طهله ژێر چاودێرى رێزدار ڕاگرى كرلێژ, سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك و به ئاماده‌بوونى بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو, هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانى مه‌راسيمى چله‌ى ماته‌مينى (پ.ى.د.شێرزاد عزيز طه) له هۆڵى د.عبدالله حداد له كاژێر 10ى به‌يانى و له رۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 27/3/2024.مه‌راسيمه‌كه له‌لايه‌ن لێژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌ش به سه‌رۆكايه‌تى (پ.ى.د.حبيب حنا منصور) رێكخرابوو و تيايدا به به‌رنامه‌يه‌كى رێكخراو باسى كاروچاڵاكيهكان و پوخته‌يه‌ك له ژيانى خوالێخۆشبوو كرا.دواتر ئاماده‌بوان سه‌ردانى تاقيگه‌ى كاره‌باى به‌شى فيزيكيان كرد و ووتهيهكيان پێشكه‌شكرد چونكه ئه‌م تاقيگه‌يه به ده‌يان ساڵ له‌لايه‌ن خوالێخۆشبوو كار‌و چاڵاكى زانستى خۆى بۆ قوتابيان ئه‌نجام دابوو. بۆيه, به‌شى فيزيك بريارى دا كه ئه‌م تاقيگه‌يه به ناوى خوالێخۆشبوو بكرێت سیمیناری قوتابی بەشی فیزیک له رۆژی سێشەممە، بەروارى 27/2/2024 قوتابيانى قوناغى دووەم و به سەرپەرشتى سەروكى بەش (پ.د.اسعد حميد اسماعيل)هەروەها برياردەرى بەش (د.ئەڤين مغديد حمدامين) هەستان به پێشكەش كردنى سمينارێک بۆ مامۆستا بەرێزەكانى بەش وه سميناريكی تایبەت پێشکەش كرا دەربارەی (شەپۆڵی کارۆموگناتیسی) لەلايەن قوتابى بەريز (دنيا عثمان).چاڵاکیەکە بە گشتی جێگای سوود بوو بۆ قوتابیان و جێگای خۆشخاڵی بوو بۆ هەمووان.